Accessibility links

له‌شکه‌ر و سه‌رهه‌ڵداوه‌کانی سوریا له‌سه‌ر ئاگر به‌سێک له‌ حۆمس رێککه‌وتوون


له‌شکه‌ر و سه‌رهه‌ڵداوه‌کانی سوریا له‌سه‌ر ئاگر به‌سێک له‌ حۆمس رێککه‌وتوون
چالاکوانان ده‌ڵێن سه‌رهه‌ڵداوه‌کانی سوریا و هێزه‌کانی حکۆمه‌ت له‌ رۆژی شه‌ممه‌ له‌ ناوچه‌ی کونترۆڵکراوی ئۆپۆزسیۆن نزدیک به‌ شاری حۆمس له‌ سه‌ر ئاگر به‌سێکدا رێککه‌وتوون.
ئاگر به‌سه‌که‌ که‌ له‌ رۆژی هه‌ێنی ده‌ستیپێکرد، له‌ ده‌مێکدا دێت هێزه‌کانی سه‌ر به‌ به‌شار ئه‌سه‌د هه‌وڵ ده‌ده‌ن له‌ ده‌ست به‌سه‌را گرتنی ئه‌وه‌ی پێیان ده‌کرێت له‌و ناوچانه‌ی که‌ له‌ ژێر کۆنترۆڵی سه‌رهه‌ڵداوه‌کاندایه‌ پێش هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکاتی سێ مانگی شه‌ش.
وا چاوه‌ڕوان ده‌کرێت ئه‌سه‌د تیرمێکی سیه‌می 7 ساڵه‌ی تر بباته‌وه‌، به‌ڵام چالاکانی ئۆپۆزسیۆن ره‌خنه‌یان له‌ ده‌نگدانه‌که‌دا‌یه‌ که‌ گوایه‌ نه‌ یاساییه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ نێوه‌راستی شه‌ڕێکی ناوخۆدا به‌رێوه‌ ده‌چێت.
چالاکان ده‌ڵێن شه‌ری سوریا که‌ وه‌کو راپه‌رینێک دژ به‌ ئه‌سه‌د ده‌ستیپێکرد، ئێستاکه‌ له‌ چواره‌مین ساڵیدایه‌ که‌ تێدا 160 هه‌زار که‌س کوژراوون.
ئاگر به‌سه‌که‌ له‌ کاتێکدا دێت ئه‌سه‌د سوپاسی رۆسیا ده‌کات بۆ پشتێوانی کردنی له‌سه‌ر ئاستی نێونه‌ته‌وه‌ییدا.
XS
SM
MD
LG