Accessibility links

یارده‌ده‌رێکی سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا له‌ کار لاده‌درێت


ئاژانسی ده‌نگوباسی فه‌رمی تورکیا ڕایگه‌یاند یارده‌ده‌رێکی سه‌رۆک وه‌زیر ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئۆردوغان، که‌ وێنه‌ی گیرابوو کاتێک شه‌ق له‌ خۆپێشانده‌رێک ده‌دات له‌ میانه‌ی سه‌ردانێکی دا بۆ ئه‌و شوێنه‌ی که‌ کاره‌ساتی کانی خه‌ڵوزه‌که‌ی لێی ڕوویدابوو، له‌ پۆسته‌که‌ی ده‌رکرا.
وێنه‌ی ڤیدۆیی بڵاو کرایه‌وه‌ نیشان ده‌دات یوسف یه‌رکه‌ل شه‌ق له‌ خۆپیشانده‌رێک ده‌دات کاتێک له‌لایه‌ن دوو پۆلیسه‌وه‌ دراوه‌ به‌ عه‌رزا، ئه‌مه‌ش توڕه‌بوونێکی زۆری له‌لایه‌ن جه‌ماوه‌ره‌وه‌ لێکه‌وته‌وه‌.
ئاژانسی ده‌نگوباسی ئه‌نادۆڵۆ له‌ ڕۆژی شه‌ممه‌ ڕایگه‌یاند یه‌رکه‌ل ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ له‌ ئۆفیسی ئۆردوغان ده‌رکرا.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت کارێکی تری ده‌درێتێ به‌ڵام هێشتا دیاری نه‌کراوه‌.
یه‌رکه‌ڵ به‌یاننامه‌یه‌کی بڵاو کرده‌وه‌ که‌ تیایدا داوی لێبوردن ده‌کات به‌ڵام ده‌شڵێت توڕه‌ کرابوو.
XS
SM
MD
LG