Accessibility links

تاوانباری سه‌ره‌کی گه‌وره‌ترین دۆسێی گه‌نده‌ڵێ ئیران له‌سێداره‌ ده‌درێت


کاردارێکی ملیاردیری ئێرانی که‌ یه‌کێک بوو له‌ که‌سه‌ سه‌ره‌کییه‌کانی گه‌وره‌ترین دۆسێی گه‌نده‌ڵی ئێران ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ له‌ تاران له‌ سێداره‌ درا.
کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن مه‌هئافه‌رید ئه‌میر خوسره‌وی له‌ زیندانی ئه‌وینی تاران له‌ سێداره‌ درا.
خوسره‌وی به‌وه‌ تاوانبار کرا که‌ به‌ڵگه‌ی ساخته‌ی به‌کار هێناوه‌ بۆ به‌ده‌ستهێنانی متمانه‌ی بانکی له‌ ئینستوته‌ باڵاکانی دارای ئێران که‌ ئه‌و بڕه‌پاره‌یه‌ش نزیکه‌ی 2 ملیارو شه‌ش سه‌د ملیۆن بووه‌.
ئه‌و ژماره‌یه‌ک موڵکوی کڕی له‌ ناویاندا کۆمپانیایه‌کی پۆڵا.
به‌لایه‌نی که‌م 20 که‌سی تر به‌ تاوانی هه‌مان گه‌نده‌ڵی ده‌ستگیرکران. زۆربه‌یان بۆ ماوه‌یه‌کی زۆری زیندان سزا دران به‌ڵام به‌لایه‌نی که‌م 3 که‌س له‌وانه‌ سزای مه‌رگ دران.
یه‌کێکی تر له‌ گومانباره‌کانی ئه‌و دۆسێیه‌ ڕای کرد بۆ که‌نه‌دا، مه‌حمود ڕه‌زا خوسره‌وی به‌رپرسی پێشووی بانکێکی سه‌ره‌کی ئێران. له‌ لیستی ئه‌و که‌سانه‌دایه‌ که‌ له‌لایه‌ن کۆماری ئیسلامی ئیرانه‌وه‌ داوا کراوه‌.
XS
SM
MD
LG