ڕێبه‌رانی کوده‌تاکه‌ی تایله‌ند ده‌ڵێن سه‌رۆک وه‌زیری له‌کارخراو یانگلوک شیناواترا و ده‌یان که‌سی تر له شوێنێکی پارێزراو هێڵراونه‌ته‌وه و ڕه‌نگه بۆ نزیکه‌ی هه‌فته‌یه‌کیش ده‌ستگیر بکرێن تا کاتیان بده‌نێ بیر بکه‌نه‌وه.
وته‌بێژێکی له‌شکر ڕۆژی شه‌ممه له کۆنفرانسێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند ئه‌و هه‌نگاوه به مه‌به‌ستی که‌مکرنه‌وه‌ی فشاره‌کان بووه و هه‌روه‌ها به‌مه‌به‌ستی گه‌یشتنه به ڕێککه‌وتنی سیاسی له نێوان خۆپیشانده‌رانی حکومه‌ت و دژه حکومه‌تدا.
شوێنی ئه‌و که‌سانه‌ی که ده‌ستگیر کراون ئاشکرا نییه ئه‌مه‌ش نزیکه‌ی دوو ڕۆژ پاش ئه‌وه‌ی له‌شکری تایله‌ند کوده‌تای ڕاگه‌یاند. وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکاش هاوکاری 3 ملیۆن و 5 سه‌د هه‌زار دۆلاری له هاوکاری له‌شکری تایله‌ند ڕاگرت و ده‌شڵێت پێداچوونه‌وه به‌سه‌ر هاوکارییه‌که‌ی تریشی به بڕی 7 ملیۆن دۆلار ده‌کات.
هاوکات له بانکۆکی پایته‌ختی وڵاته‌که سه‌دان که‌س ڕژاونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌کان و خۆپیشاندان دژ به‌و کوده‌تایه ده‌که‌ن.