Accessibility links

ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی پارێزگاکانی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق ڕاده‌گه‌یه‌نرێت

  • Omar Farhadi

ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ 22 ی مانگی پـێنج کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌کان له‌ کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌ هه‌ولێر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکانی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراقی ڕاگه‌یاند.
له‌ کۆنگره‌ ڕۆژنامه‌وانیـیه‌که‌دا سه‌رۆکی کۆمسیۆن سه‌ربه‌ست مسته‌فا وته‌یه‌کی پـێشـکه‌شکرد و تیایدا ئاماژه‌ی به‌ پـرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌که‌ کرد که‌ بۆ 90 کورسی له‌ هه‌رسێ پارێزگاکه،‌ 713 پاڵێوراو هه‌بوون که‌ 486 که‌سیان پـیاوبوون و 227 که‌سیشیان ژن بوون.
عومه‌ر فه‌رهادی په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له‌ هه‌ولێر ڕاپـۆرتی له‌م باره‌یه‌وه‌ ناردووه‌.
XS
SM
MD
LG