سه‌رۆکی له‌شـکری تایلاند ده‌ڵێت له‌شکر ده‌سـتیگرتووه به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی وڵات تاوه‌کو یارمه‌تی بدات له گه‌ڕانه‌وه‌ی جێبه‌جێکردنی یاسا و فشارخستن به ئاڕاسته‌ی چاکسـازی سیاسی.
جه‌نه‌راڵ پرایوت چان ئۆچا له به‌یانـنامه‌یه‌کدا له‌سه‌ر ته‌له‌فیزیۆن ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند له پاش دوو ڕۆژ له ڕاگه‌یاندنی حوکمڕانی له‌شـکری له وڵاته‌که‌یدا.
هه‌روه‌ها به‌یانـنامه‌که دوابه‌دوای دوو ڕۆژ له وتووێژی له‌گه‌ڵ پارته ڕکه‌به‌ره‌کان هات. گه‌واهیده‌ران ده‌ڵێن به‌شـداربووانی وتووێژه‌کان له لایه‌ن سه‌ربازانه‌وه برابوون، به‌ڵام ڕوون نیـیه ئایا ده‌سـتگیرکراون یان نا.
پـێده‌چێت وتووێژه‌کان که له نێوان لایه‌نگرانی سه‌رۆک وه‌زیری پـێشوو تاکسین شیناواترا و نه‌یاره‌کانی به‌ڕێوه‌چوون هیچ ئه‌نجامێـکیان نه‌بووبێت.
پـێشـتر له‌شـکر ڕه‌تی کرد بڕیاری حوکمڕانی له‌شـکری کوده‌تایه‌ک ببێت، به‌ڵام به‌م ڕاگه‌یاندنه‌ی ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه‌ی جه‌نه‌راڵ پـرایوت وه‌ها پـێده‌چێت گومانه‌کان له‌سه‌ر بوون و نه‌بوونی کوده‌تای له‌شکری لادا.
جێی ئاماژه‌یه له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه قه‌یرانی ناو تایلاند گه‌یشته لوتکه، کاتێـک دادگای باڵای وڵات بڕیاری لادانی سه‌رۆک وه‌زیر ینگلوک شیناواترای خوشکی تاکسینی دا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک وه‌زیر به تاوانی خراپـی به‌کارهێنانی ده‌سه‌ڵات.
له ئێسـتادا سه‌رۆک وه‌زیرێـکی کاتی دانراوه به ڕایـیکردنی کاره‌کان که سه‌ر به تاکسین شیناواترایه، به‌ڵام ئۆپـۆزسیۆن داوای گۆڕینی ته‌واوی حکومه‌ته‌که ده‌کات.
له ماوه‌ی شه‌ش مانگی خۆپـیشـاندانی ناڕه‌زایی دژی حکومه‌تی سه‌رۆک وه‌زیر ینگلوک شیناواترا نزیکه‌ی 30 که‌س کوژران.