Accessibility links

رائید کاروان : ئه‌و لاوه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک ئه‌شکه‌نجه‌ نه‌دراوه‌ و قسه‌کانی دوورن له‌ راستی

  • Jani Diylan

Raed Karwan Abdulkarim رائید کاروان

Raed Karwan Abdulkarim رائید کاروان

کاروان عه‌بدولکه‌ریم: ئه‌و لاوه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک ئه‌شکه‌نجه‌ نه‌دراوه‌ و قسه‌کانی دوورن له‌ راستی
له‌ میدیاکاندا وا بڵاو بوه‌ته‌وه‌ گوایه‌ لاوێکی 15 ساڵه‌ به‌ هۆێ ره‌خنه‌ گرتن له‌سه‌ر تۆره‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان له‌ ئایینی ئیسلام و له‌سه‌ر سکاڵای دادگایی باوکی ده‌ستگێر و ئه‌شکه‌نجه‌ کراوه‌.
رائیدی پۆلیسی هه‌ولێرو به‌رێوه‌به‌ری راگه‌یاندن و وته‌ بێژه‌که‌ی کاک کاروان عه‌بدولکه‌ریم له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" ئه‌وه‌ له‌ ساڵی رابوردوو مانگی 10 باوکی سکاڵای له‌سه‌ر کوره‌که‌ی خۆێ تۆمار کرد، نه‌ک له‌سه‌ر ئایینی ئیسلام به‌ڵکۆ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ بوه‌ که‌ کوره‌که‌ به‌ قسه‌ی باوکی نه‌کردووه‌، ئێتر ئه‌و کوره‌ فه‌رمانی ده‌ستگێر کردنی بۆ ده‌رچوو له‌ لایه‌ن دادگاوه‌، چه‌ند رۆژێک کوره‌که‌ به‌ند کرا پاش به‌ندکردنه‌که‌ی ئازاد کرا. رائید کاروان هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت ئێمه‌ وه‌کو پۆلیس له‌ لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک ئه‌و گه‌نجه‌ ئازار نه‌دراوه، ده‌ستی لێ نه‌دراوه‌ وه‌ زۆربه‌ی ئه‌و قسانه‌ی ئه‌و گه‌نجه‌ ده‌ێکات هه‌ر وه‌کو ده‌زانیت خه‌ڵکانێک هه‌یه‌ ده‌یه‌وێت که‌ێسێک بۆ خۆێ درووست بکات بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر کات بیه‌وێ بچێت بۆ ئه‌وروپابۆ ئیقامه‌ت وه‌رگرتن ئه‌و که‌ێسه‌ی هه‌بێت، رائید کاراون ده‌شڵێت ئه‌و کوره‌ زۆربه‌ی قسه‌کانی دوور بوونه‌ له‌ راستی".
XS
SM
MD
LG