Accessibility links

حوسنی موباره‌ک له‌سه‌ر خواردنی سـامانی گشـتی به‌ 3 سـاڵ زیندانی حوکم ده‌درێت و هه‌ردوو کۆڕه‌که‌ی به‌ 4 سـاڵ

  • VOA News

دادگایه‌کی میسر بڕیاری 3 سـاڵ زیندانی بۆ سه‌رۆکی پـێشوو حوسنی موباره‌ک ده‌رکرد به‌ تاوانی ده‌سـتگرتن به‌سه‌ر سامانی گشـتی له‌ میانه‌ی حوکمڕانیـیه‌که‌ی که‌ بۆ 30 سـاڵ درێژه‌ی کێشـا.
دادگای تاوانی قاهیره‌ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ئه‌م بڕیاره‌ی دا و هه‌روه‌ها حوکمی 4 سـاڵ زیندانی دا به‌سه‌ر هه‌ردوو کۆڕه‌که‌شی عه‌لا و جه‌مال له‌سه‌ر هه‌مان تاوان ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌و پارانه‌وه‌ هه‌یه‌ که‌ له‌ نێوان سـاڵانی 2002‌ بۆ 2011 بۆ ناوه‌نده‌کانی په‌یوه‌ندیکردنی نێو کۆشکه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی ته‌رخان کرابوون. ده‌ڵێن بڕی پاره‌که‌ 125 ملیۆن و 779 هه‌زار جنێـیه‌، واته‌ نزیکه‌ی 17.67 ملیۆن دۆلار ده‌کات.
دادگایی‌کردنه‌که‌ له‌ ئاکادیمیای پـۆلیس به‌ڕێوه‌چوو و تیایدا موباره‌ک به‌ قات و بۆینباخ ده‌رکه‌وت، به‌ڵام هه‌ردوو کۆڕه‌که‌ی جلوبه‌رگی ڕه‌نگ سـپـی ده‌سـتگیرکراوانیان له‌ به‌ردابوو. بڕیاری دادگاکه‌‌ کۆتایی نیـیه‌ و ده‌کرێت داوای پـیاداچوونه‌وه‌ی به‌سه‌ردا بکرێت.
XS
SM
MD
LG