Accessibility links

ئارڤین ئه‌حمه‌دیۆوور: ئۆپه‌راسێۆنه‌کانی پاسداران کاردانه‌وه‌یه‌ له‌به‌رامبه‌ر راگه‌یاندنی کۆدار

  • Jani Diylan

Arvin Ahmadipour- PJAK logo

Arvin Ahmadipour- PJAK logo

ئارڤین ئه‌حمه‌دیۆوور: ئۆپه‌راسێۆنه‌کانی پاسداران کاردانه‌وه‌یه‌ له‌به‌رامبه‌ر راگه‌یاندنی کۆدار
له‌ کاتێکدا پارتی ژیانی ئازادی کوردستان- پژاک له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی ئێراندا ئاگر به‌سی راگه‌یاندووه‌ و له‌ کاتێکێشدا کۆدار په‌یامی دانووستاندن ئاراسته‌ی رژیم ده‌کات، ده‌نگۆێ شه‌ڕ و پێکدادان له‌ نێوان هێزه‌کانی رژێم و گریلاکانی پژاک داهه‌یه‌. PJAK

PJAK


ئارڤین ئه‌حمه‌دیۆووربه‌رپرسی په‌ێوه‌ندیه‌کانی کۆدار و ئه‌ندامی کۆنسه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی کۆدار له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" بێگومان به‌ تاێبه‌تی ئه‌م مانگه‌، مانگی گۆڵان و دوواتر ڕاگه‌یاندنی کۆدار، کۆماری ئیسلامی ئێران که‌وته‌ ره‌وشێکی ئاماده‌ باشییه‌وه‌، چوونکه‌ ئێمه‌ رامان گه‌یاندبوو چه‌نده‌ بانگی دیالۆگمان له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسللامی دا کردبوو، چه‌نده‌ ووتومانه‌ ئه‌مه‌ ده‌رفه‌تێکه‌ بۆ ئه‌وه‌ی که‌ ئێران بتوانێ قوناغێکی موزاکه‌ره‌ ده‌ست پێی که‌ێن، له‌ هه‌مان کاتیشدا تێکۆشانێکی به‌رفراوان ده‌ست پێی ده‌که‌ێن وه‌ له‌وێشدا رامانگه‌ێاند قوناغێکی زۆر و زه‌حمه‌تیمان له‌ پێشه‌ وه‌ ئه‌وه‌ش به‌ رێکخستی کۆمه‌ڵگا ده‌کرێت، به‌ رێکخستنی لایه‌نه‌کان ده‌کرێت و له‌ به‌رامبه‌رێشدا ئێران مه‌جبور بوو ته‌دبیری خۆێ بگرێت که‌ ئه‌مه‌ش وه‌کو ترسێک بۆ سه‌ر خۆێ ده‌ێنینی و راگه‌یاندنی کۆدار ئێرانی تووشی مه‌ترسی کرد. کاک ئارڤین هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه ‌له‌ 5 مانگه‌وه‌ به‌ دووای راگه‌یاندنی کۆدار له‌ ماکۆه‌وه‌ هه‌تا داڵاهۆ ئێران ده‌ستیکرد به‌ کۆکردنه‌وه‌ی هێز و هه‌ر وه‌ها به‌کرێگێراوه‌کانی و له‌ چه‌ند شوێن ئۆپه‌راسێۆنی به‌رێوه‌ برد، بوێه‌ ته‌خمین ده‌که‌ێن زۆرتر له‌به‌ر ئه‌و هۆکاره‌یه‌".
XS
SM
MD
LG