بزاڤکارانی سوریا ده‌ڵێن له ئاکامی هاویشتنی موشه‌کی زه‌مین بۆ زه‌مین له لایه‌ن له‌شکری سوریاوه که به‌ر ناوچه‌یه‌کی دانیشتوانی هه‌ژار که‌وت له شارۆچکه‌یه‌کی ژێر ده‌سه‌ڵاتی سه‌رهه‌ڵداوان له باکوور، 23 که‌س کوژران که 8 منداڵیان له نێواندایه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه چالاکوانێکی ناوخۆ که خۆی وه‌ك ئه‌بو ئه‌لحه‌سه‌ن ناساند گوتی هێرشه‌که له نیوه شه‌ودا کرایه سه‌ر شارۆچکه‌ی مارع له‌و ده‌مه‌ی خه‌ڵکه‌که له ماڵه‌کانیان خه‌وتبوون . گوتیشی له نێو کوژراوه‌کاندا خێزانێکی 10 که‌سی هه‌یه که 8 منداڵیان له نێواندایه.
ئه‌لحه‌سه‌ن گوتیشی ئاگاداری هیچ شه‌ڕێك نه‌بووه که له ناوچه‌که‌دا ڕوویدابێت. هه‌روه‌ها کۆمه‌ڵه‌ی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوری بنکه له به‌ریتانیا هه‌واڵی هێرشه‌که‌ی بۆ سه‌ر مارع پشتڕاستکرده‌وه.
کۆمه‌ڵه‌کانی مافه‌کان و بزاڤکارانی ناوخۆ ده‌ڵێن هێزه‌کانی له‌شکری سوریا به‌رده‌وام هێرش ده‌که‌نه سه‌ر ناوچه‌کانی ژێر کۆنتروڵی سه‌رهه‌ڵداوان که موڵک و ماڵی خه‌ڵکی ده‌کاته ئامانج و هه‌تا ڕاده‌یه‌کی به‌رچاو که‌سی سیڤیل ده‌کوژین.