ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی ده‌وڵه‌تی تورکیا ده‌ڵێت دادگایه‌ک بڕیاری ده‌سـتگیرکردنی 3 که‌سی داوه له‌سه‌ر کاره‌سـاتی کانه خه‌ڵوزه‌که‌ی سۆما که تیایدا 301 که‌س گیانیان له‌ده‌سـتدا. به‌مه‌ش ژماره‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی ده‌سـتگیرکراون به تاوانی که‌مته‌رخه‌می که بووه‌ته مایه‌ی گیان له‌ده‌سـتدان گه‌یشته 8 که‌س.
ئاژانسی ئاناتۆلیا ڕایگه‌یاند دەستەی بەڕێوەبه‌ر و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی کۆمپانیای سۆما که بریتین له ( کۆمور ئسڵه‌تمه‌ر و جان گورکان و ڕه‌مه‌زان دۆگرو) شه‌وی ڕابردوو ده‌سـتگیرکران.
ئه‌وان له نێو ئه‌و 25 که‌سه‌دا بوون که ڕۆژی یه‌کشه‌ممه بۆ لێـکۆڵینه‌وه برابوون. ژماره‌یه‌کیان ئازادکران، به‌ڵام هه‌شـتیان ڕه‌نگه پاشان دادگایی بکرێن.
په‌رله‌مانی تورکیا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه تاووتوێی پـێـکهێنانی کۆمیـته‌یه‌ک ده‌کات بۆ لێـکۆڵینه‌وه له کاره‌سـاته‌که که ناڕه‌زایـیه‌کی جه‌ماوه‌ری گه‌وه‌ری لێـکه‌وته‌وه.