وه‌زاره‌تی به‌رگری ڕوسیا ده‌ڵێت یه‌که‌کانی سه‌ربازی له نزیک سنوری ئوکرانیا ده‌ستیان به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی که‌مپه‌کانیان کردووه، به پێی فه‌رمانی سه‌رۆک پوتن بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ بنکه‌کانیان.
سێشه‌ممه، له‌کاتێک باری ڕۆژهه‌لاتی ئوکرانیا ئاڵۆز بوو ڕوسیای دراوسێ گوتی هێزه‌کان له بریانسک، بیلگورۆد و ڕوستاڤ خۆیان ئاماده ده‌کرد بگه‌ڕێنه‌وه بۆ بنکه‌کانی خۆیان. دوشه‌ممه، به‌ڕێز پوتن ئه‌م فه‌رمانه‌ی دا. وجودی ئه‌و هێزانه له‌وێ ببو به مایه‌ی نیگه‌رانیه‌کی زۆری ڕۆژئاوا.
دووشه‌ممه، ناتۆ ڕایگه‌یاند له پاش فه‌رمانه‌کانی پوتن، هیچ نیشانێکی ده‌مووده‌ست له پاشه‌کشه‌ی هێزه‌کان نه‌بیندراوه. ناتۆ مه‌زه‌نده ده‌کات ڕوسیا 40،000 سه‌ربازی له‌سه‌ر سنوری له‌گه‌ڵ ئوکرانیا داناوه.
له ڕۆژهه‌ڵاتی ئوکرانیا، یه‌کێک له ده‌وڵه‌مه‌ندترین پیاوانی وڵات داوای خۆنیشاندانی ئاشتییانه‌ی بۆ سێشه‌ممه کرد به دژی یاخییبوانی سه‌ر به ڕوسیا.
ڕینات ئه‌حمه‌دۆڤ سه‌رهه‌ڵداوانی سه‌ر به ڕوسیای تاوانبار به تاڵانکردن و "شه‌ڕکردن به دژی هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی" له ناوچه‌که کرد.