Accessibility links

پارتی: داوای ڕوونکردنه‌وه‌‌ له‌ کۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌کات

  • مۆعته‌به‌ر شێروانی

خه‌سرۆ گۆران

خه‌سرۆ گۆران

دووشه‌ممه‌، کۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق ئه‌نجامی فه‌رمی هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی که‌ له‌ 30 مانگی چوار به‌ڕیوه‌چون بڵاوکرده‌وه‌. به‌ پێی ئه‌نجامه‌کان، پارتی دیموکراتی کوردستان 25 کورسی له‌ په‌رله‌مانی عێڕاق بردۆته‌وه ‌که‌ به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌کانی ساڵی 2010 چوارکورسی که‌م بۆته‌وه‌.

له‌ میانه‌ی گفتوگۆی له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا، خه‌سرۆ گۆران به‌رپرسی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان ده‌ڵێت داوای ڕوونکردنه‌وه‌مان‌ له‌ کۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کان کردووه‌ چونکه‌ به‌ پێی ئه‌و داتایانه‌ی لای ئێمه‌ هه‌یه‌ ده‌بوایه‌ کورسی زیاترمان ده‌ست بکه‌وتبایه‌.

خه‌سرۆ گوران ده‌ڵێت پارتی داینابو 27 یان 28 که‌رسی وه‌ده‌ست هێنابا نه‌ک 25 کورسی.
ئه‌و ده‌شڵێت به‌ گشتی ده‌نگی پارتی زیادی کردووه‌ و زیاتر له‌ ملیۆنێک ده‌نگمان هێناوه‌(ملیۆنیک و هه‌فتا هه‌زار ده‌نگمان هێناوه‌).
XS
SM
MD
LG