Accessibility links

نیاز عه‌بدوڵا: تا میلله‌تێک دانه‌ماڵرێت له‌ چه‌ک هه‌ڵبژاردن به‌ها راسته‌قینه‌که‌ی نابێت

  • Jani Diylan

Niyaz Abdulla نیاز عه‌بدوڵا

Niyaz Abdulla نیاز عه‌بدوڵا

نیاز عه‌بدوڵا: تا میلله‌تێک دانه‌ماڵرێت له‌ چه‌ک هه‌ڵبژاردن به‌ها راسته‌قینه‌که‌ی نابێت

هه‌رچه‌ند هاوڵاتیان به‌ په‌رۆشه‌وه‌ چاوه‌ڕوانی ده‌رئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا بوون که‌ تازه‌ بڵاو کرانه‌وه‌، له‌ هه‌مان کات چاو و ڕاو هه‌بوو له‌ شیانی سه‌رهه‌لدانی نا ئارامی له‌ هه‌ندێ له‌ شاره‌کانی کوردستان به‌ تاێبه‌تی سلێمانی. ئاخۆ له‌ ڕاستیدا به‌و جۆره‌یه‌ وه‌ یاخود میدیاکان وا گه‌وره‌ی ده‌که‌نه‌وه‌؟

خانم نیاز عه‌بدوڵا رۆژنامه‌وان و چالاکوان له‌ بواری داکۆکی کردن له‌ مافه‌کانی مرۆڤ له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ ته‌له‌/ رادیۆێ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت " به‌و پێیه‌ی من له‌ شاری هه‌ولێرم وه‌ هه‌موو ئه‌و دۆخه‌ راگه‌ێندراوه‌ی که‌ ئێمه‌ له‌ ده‌زگاه‌ راگه‌ێندراوه‌کانه‌وه‌ ده‌ێبینین، ئه‌وه‌یه‌ وا چاوه‌ڕوان ده‌کرێ ئه‌وه‌ی که‌ له‌ پارێزگاکانی هه‌رێمی کوردستان روو ده‌دات سه‌ر ئه‌نجامێکی ئاسایی نابێت وه‌ ده‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کان وا به‌ سانایی په‌سه‌ند ناکرێ به‌ تاێبه‌ت که‌ یه‌کێیتی نیشتمانی کوردستان له‌ راگه‌ێندراوێکیدا داوای کردووه‌ که‌ خه‌ڵکی هه‌رێمی کوردستان ئارامی بنوێنن دوای ئه‌وه‌ی سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کان راده‌گه‌ێندرێت. نیاز خانم هه‌ر وه‌ها ده‌لێت به‌ پێی ئه‌و پێشیینه‌ی که‌ له‌ ماوه‌ی پرۆپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا بینیمان که‌ هه‌میشه‌ چه‌ک ده‌روازه‌ی ده‌ڕبرینی خۆشیه‌کان بۆ به‌شێک له‌ خه‌ڵکی هه‌رێمی کوردستان بوه‌ چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ ده‌کرێ هه‌مان سیناریۆ، هه‌مان بابه‌ت دووباره‌ ببێته‌وه‌ وه‌ک ئه‌وه‌ی که‌ چۆن له‌و قوناغه‌دا نزیکه‌ی 30 که‌س به‌ شێوازی جیاواز بون به‌ قوربانی جارێکی تر ئه‌م بابه‌تانه‌ دووباره‌ ببنه‌وه‌. نیازخانم ده‌شڵێت ئێمه‌ میلله‌تێکین دا نه‌ماڵراوین له‌ چه‌ک، وه‌ تا میلله‌تێک دانه‌ماڵرێت له‌ چه‌ک وه‌ به‌ کارهێنانی چه‌ک وه‌ چه‌ک وه‌ک هه‌ڕه‌شه‌ بۆ خۆشی و ناخۆشی ته‌ماشا نه‌کات، ئه‌وه‌ به‌ دڵنیاییه‌وه‌ هه‌ڵبژاردن به‌ها راسته‌قینه‌که‌ی نابێت".
XS
SM
MD
LG