حکومه‌تی کاتی لیبیا ڕایگه‌یاند ده‌سـتپـێشخه‌ریـیه‌کی نیشـتیمانی کردووه بۆ چاره‌سه‌رکردنی ڕه‌وشی ناهه‌مواری وڵاته‌که‌ی.
ڕۆژی دووشه‌ممه له پاش کۆبوونه‌وه‌یه‌کی نائاسایی، حکومه‌تی لیبیا پـێشـنیاری بۆ کۆنگره‌ی نیشـتیمانی گشتی (په‌رله‌مانی کاتی) وڵات کردووه پـشـوو به ئه‌ندامه‌کانی بدات هه‌تا په‌رله‌مانێـکی نوێ هه‌ڵده‌بژێردرێت.
له لایه‌کی دیکه سه‌رۆکی په‌رله‌مانی لیبیا فه‌رمانی به کۆمه‌ڵێکی چه‌کداری ئیسلامی کرد به ته‌رابلوسی پایته‌خت بڵاوبـبنه‌وه، ئه‌مه‌ش ڕۆژێـک پاش ئه‌وه‌ی هێزێـکی جه‌نه‌ڕاڵ خه‌لیفه حه‌فته‌ر خۆیان به په‌رله‌ماندا کرد.
له شـاری بنغازی ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌که، عه‌قید وه‌نه‌س بوخماده فه‌رمانده‌ی هێزه تایبه‌ته‌کان له له‌شـکری لیبیا ڕایگه‌یاند که‌وا هێزه‌کانی چوونه‌ته پاڵ هێزه‌کانی جه‌نه‌ڕاڵ حه‌فته‌ر بۆ نه‌هێشـتنی تێرۆر له بنغازی.