له‌م ماوه‌یه‌ی ڕابردوودا له هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا ناو به‌ناو گوێمان له پرسی جیابوونه‌وه له عێراق ده‌بێت به‌ڵام هیچ ئاماژه‌یه‌ک له ئارادا نییه که ئه‌م پرسه بوبێته پرسێکی به به‌رنامه.
ڕێبین ئه‌حمه‌د هه‌ردی نوسه‌ر و ڕوناکبیر ده‌ڵیت هۆکاری ئه‌وه‌ی تا ئێستا جیابوونه‌وه له عێراق له هه‌رێمی کوردستاندا نه‌بۆته هه‌نگاوێکی به به‌رنامه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ک پڕوپاگه‌نده‌ی سیاسی و فشاری سیاسی به‌کارده‌هێنرێت و ده‌شڵێت له هه‌ریمی کوردستاندا هیچ ئاماده‌کارییه‌ک بۆ پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی کوردی نه‌کراوه.
به‌ڕێز هه‌ردی ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر هاتبا هێزه‌کانی کوردستانی عێراق له پڕۆژه‌ی دروستکردنی ده‌وڵه‌تدا بوونایه که به ئه‌گه‌رێک ناودێری ده‌کات ده‌کرێت کاری له‌سه‌ر بکرێت ئه‌وا ده‌بوایه ئه‌م ڕه‌وشه پڕ ناکۆکیه‌ی نێوان لایه‌نه‌کان نه‌مایه و وه‌ک ده‌ڵێت به‌داخه‌وه ڕۆژ به ڕۆژ درزی ئه‌و ناکۆکیانه گه‌وره‌تر و قوڵتریش ده‌بنه‌وه.
ڕێبین هه‌ردی باسیش له‌وه ده‌کات که پێویسته کورد به هیچ شێوه‌یه‌ک ده‌نگ نه‌داته‌وه به نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیری ئێستای عێراق و ده‌ڵێت زۆر باشتره کورد له عێراقدا ببێته ئۆپزسیۆن وه‌ک له‌وه‌ی ده‌نگ به مالیکی بداته‌وه و ده‌شڵێت ئه‌گه‌ریش کورد بووه ئۆپزسیۆن له چوار ساڵی داهاتووی عێراقدا له‌م ڕه‌وشه‌ی ئێستای په‌یوه‌ندیه‌کانیدا له‌گه‌ڵ نێوه‌ندا خراپتر نابێت.
به‌ڵێن ساڵح وتووێژی له‌گه‌ڵ ڕێبین ئه‌حمه‌د هه‌ردی کردووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: