به‌شداربووان له کۆنفرانسی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانی فێدراڵ که له شاری ستۆکهۆڵم له وڵاتی سوید کرا پاش دوو ڕۆژی وتووێژ کۆتای‌یان به کۆنفرانسه‌که هێنا.
شێرکۆ جیهانی نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان له ڕۆژی دووهه‌می کۆنفرانسه‌که‌دا له‌وێ بووه و ده‌ڵێت کۆنفرانسه‌که له ژێر ناوی پێکهێنانی ئێرانێکی فێدراڵیدا بووه له‌سه‌ر بنچینه‌ی نه‌ته‌وه‌کان و ده‌شڵێت له‌وێش کێشه له‌سه‌ر چۆنیه‌تی به‌کارهێنانی وشه‌ی نه‌ته‌وه هه‌بووه.
به‌ڕێز جیهانی ده‌ڵێت هه‌رچۆنێک بێت هه‌بوونی ئه‌م جۆره کۆنفرانسانه هه‌نگاوێکی ئه‌رێنیه له ڕوانگه‌ی داڕشتنی پلان و به‌رنامه‌ڕێژی بۆ ئاینده به‌ڵام وه‌ک ده‌ڵێت به‌شداریی چه‌ند هێزێکی دیاریکراو و له په‌راوێزنانی هێزه‌کانی تر یان به‌شدار نه‌بوونی لایه‌نه سیاسیه‌کانی تری ئێران و هه‌روه‌هاش ناکۆکیه‌کانی نێوان لایه‌نه‌کانی کوردی ڕۆژهه‌ڵات خۆی له خۆیدا وه‌ک خاڵێکی نه‌رێنی ئه‌م جۆره کۆنفرانسانه لێی ده‌ڕوانرێت.
له وه‌ڵامی پرسیارێکی به‌ڵێن ساڵح سه‌باره‌ت به ڕوانینی هێزه ئۆپزسیۆنه‌کانی تری ئێران (فارسه‌کان) بۆ کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌کان له ئێران‌دا، شێرکۆ جیهانی ده‌ڵێت نه‌ک هه‌ر له ئێران‌دا به‌ڵکو یه‌کێک له تایبه‌تمه‌ندێتیه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست یه‌کتر قه‌بوڵ نه‌کردنه و له ئێرانیش به هه‌مان شێوه‌یه و وه‌ک ئاماژه‌ی پێده‌کات کاتێک له ئێران‌دا کوردێک باس له مافی چاره‌نوسی خۆی ده‌کات ده‌سبه‌جێ وه‌ک جودایی خواز ناودێر ده‌کرێت.
به‌ڕیز جیهانی باسیش له‌وه ده‌کات له ساڵی 2011 دا کاتێک لایه‌نێکی کوردی ڕۆژهه‌ڵات له شه‌ڕدا بووه له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا، هێزی ئۆپزسیۆنی ئێرانی هه‌بوون گوتوویانه ئه‌گه‌ر پێویست بکات ده‌چنه ژێر باڵی ڕابه‌ری کۆماری ئیسلامیه‌وه و ده‌شڵێت بۆیه پێویسته لایه‌نه کوردیه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات چاره‌سه‌ری ناکۆکیه‌کانیان بکه‌ن و دیالۆگ له‌ناو خۆیاندا ده‌ست پێبکه‌ن.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: