په‌روا عه‌لی ده‌رباره‌ی کۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری لایه‌نه‌سیاسیه‌کانی
کوردستان و بڕیاره‌کانی له‌ده‌ره‌نجامی ئه‌وه کۆبوونه‌وه‌یه دراوه ده‌ڵێت مه‌به‌ست له‌کۆبونه‌وه‌که ئه‌وه‌یه چۆن بتوانن به‌رامبه‌ر به‌به‌غداد یه‌ک ووتاربن و هاو هه‌ڵوێستبین، بۆ ئه‌وه‌ی ڕێکه‌وتنێکی گوونجاو له‌گه‌ڵ عێراق به‌ده‌ست بێنین ، تائێستاش کوورد نه‌یتوانیوه له‌سه‌ر پرسه نه‌ته‌ویه‌کان یه‌ک ده‌نگبن.
ده‌شلێت هیواخوازین کۆده‌نگیه‌ک به‌ده‌ست بێت پێگه‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد له عێراق به‌هیزترکات. ڕاگه‌یاندنه‌که تاڕاده‌یه‌ک گرنگی ئه‌دات به مافه ره‌واکانی کورد له ده‌ستوری عێراقدا. له‌کوردستان ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردن دواکه‌وتنی زۆری به‌خۆیه‌وه بینی ئه‌مه‌ش له‌هیچ شوێنێکی جیهاندا ڕووی نه‌داوه به‌م شێوه‌یه ئه‌وه‌نده دواکه‌وێت.