هۆشیار عومه‌ر عه‌لی: گرنگه ئێمه بتوانین هه‌رێمی کوردستان بگه‌ێنینه ئه‌و ئاسته‌ی هاوڵاتیانی کوردستان چاوه‌ڕوانی ده‌که‌ن
گرنگی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ هه‌رێمی کوردستان
پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ هه‌ریمی کوردستان زۆر گرنگه ، ده‌توانێت گۆڕانکاری له دۆخی سیاسی، ئابوری، که‌لتوری و کۆمه‌ڵایه‌تیشدا بکات، ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له کاتی خۆیدا گرنگی هه‌یه بۆ په‌ره‌و پێشچوونی پروسه‌ی سیاسی.
له‌سه‌ر پرسیاری ئه‌گه‌ری ساخته‌کاری و ئه‌گه‌ری گۆڕینی ده‌نگه‌کان ده‌ڵێت: گرنگه ئێمه بتوانین هه‌رێمی کوردستان بگه‌ێنینه ئه‌و ئاسته‌ی هاوڵاتیانی کوردستان چاوه‌ڕوانی ده‌که‌ن، به‌ڵام له‌دواترین هه‌ڵبژاردنی پارێزگاکاندا به‌ئاشکرا هه‌وه‌ڵی ساخته‌کاری هه‌یه به تایبه‌تیش له‌شاری سلێمانی، ئه‌وه‌ی له‌ئێستادا دیارده‌یه‌کی نوێه له‌ساخته‌کاریدا هه‌ندێک لایه‌ن ناتوانن له‌کاتی پرۆسه‌که‌دا ساخته‌کاری بکه‌ن بۆیه هه‌وڵ ئه‌ده‌ن له دواین فۆرمدا گۆڕانکاری ئه‌نجامده‌ن.
له‌لایه‌کی که‌وه ده‌ڵێت گرنگه هه‌موو لایه‌نه‌کان له‌کوردستان به‌شدار بن له بڕیاری سیاسی‌دا، هه‌روه‌ها بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیش پرنسیپی ته‌وافق له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کان په‌یڕه‌و ده‌کات، گرنگیشه لا‌یه‌نه کوردیه‌کان به‌یه‌ک تیم و به‌رنامه‌ی نیشتمانی له‌گه‌ڵ به‌غدادا دانوستان بکه‌ن.