کاربه‌ده‌ستانی ئه‌مه‌ریکاو ئێران کۆکه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه گه‌ڕی چواره‌می گفتوگۆی ناو‌کی ئێران و شه‌ش هێزی جیهان بێ پێشوه‌چوونی به‌رچاو هه‌ینی به کۆتایی هات، واداندراوه گه‌ڕی تری گفتوگۆکان له مانگی شه‌ش به‌ڕێوه بچن(کاتێکی تایبه‌تی بۆ ڕانه‌گه‌یندراوه). ئامانجی گه‌ڕی چواره‌می گفتوگۆکان ئه‌وه بوو لایه‌نه‌کان ده‌ستیان به نوسینی ڕه‌شنوسێک بۆ ڕێککه‌وتنی یه‌کجاری کردبایه که به پێی ئێران پرۆگرامی ناو‌کی سنوردار بکات به تایبه‌تی ئاستی پاڵاوتنی یورانییۆم که‌م بکاته‌وه و له‌بڕی سه‌زاکان له‌سه‌ر ئێران هه‌ڵبگیرێن.
مۆڵه‌تی دیارکراو بۆ ئه‌م ڕێککه‌وتنه 20 مانگی 7ی ئه‌مساڵه.
ئه‌مه بابه‌تی مێزگردی هه‌فتانه‌یه و میوانه‌کان ئه‌مانه‌ن: ڕۆژنامه‌وان شۆڕش گوڵکار و شاره‌زای کاروباری ئێران و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست عه‌بدوڵا حیجاب. میواندار: مۆعته‌به‌ر شێروانی
به‌ڕیز حیجاب ده‌ڵێت ڕه‌نگه بۆ ئێستا کات به ئه‌ندازه‌ی به‌رده‌وامی پرۆسه‌که گرنگ نه‌بێت. حیجاب ده‌شڵێت زه‌حمه‌ته پرۆسه‌یه‌کی به‌ساڵان ناکۆکی له‌سه‌ر بووه له کاتێکی ئاوا کورت‌دا چاره‌سه‌ر بکرێت و ئاماژه‌کان ئه‌وه‌ن لایه‌نه‌کان هه‌وڵ ده‌ده‌ن بگه‌نه ڕێککه‌وتنێک که هه‌ردوو لا هه‌ست بکه‌ن تێیدا سه‌رکه‌وتوون.
ڕۆژنامه‌وان شۆڕش گوڵکار ده‌ڵێت له‌بیرنه‌که‌ین کۆماری ئیسلامی ڕژێمێکه جیاوازه له‌گه‌ڵ ڕژێمه‌کامه‌کانی تر؛ ئه‌و ڕژێمه ڕێز بۆ هیچ یاسایه‌کی نێونه‌ته‌وه‌یی دانانێت و دان‌و ساندن و ڕێککه‌وتن له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی زۆر زۆر زه‌حمه‌ته.