Accessibility links

قادر عه‌زیز: له‌ راگه‌یندراو‌ی کۆبۆنه‌وه‌که‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم له‌گه‌ڵ پارته‌‌ سیاسیه‌کاندا هیچ باسێکی راپرسی نه‌کراوه‌

  • Jani Diylan

Qadir Aziz قادر عه‌زیز

Qadir Aziz قادر عه‌زیز

قادر عه‌زیز: له‌ راگه‌یندراو‌ی کۆبۆنه‌وه‌که‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم له‌گه‌ڵ پارته‌‌ سیاسیه‌کاندا هیچ باسێکی راپرسی نه‌کراوه‌
زۆر جار ووشه‌ی سه‌ربه‌خۆیی، جیابۆنه‌وه‌، کۆنفیدراڵی، مافی چاره‌نووس وه‌ یاخود ڕاپرسی له‌ لایه‌ن ئه‌م و ئه‌و وه‌ یاخود ئه‌م سه‌رکرده‌ و ئه‌و سه‌رکرده‌ ده‌بیسترێت.هه‌ردوێنیش له‌ کۆبۆنه‌وه‌که‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ کوردیه‌کاندا گوایه‌ دیسان باسی راپرسی هاتوه‌ته‌ کایه‌وه‌. ئاخۆ تاچه‌ند ئه‌و ووشانه‌ بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی تاک و لایه‌نه‌کان به‌ کار هاتووه‌ تاکۆ‌ له‌ پێناو مافه‌ ره‌واکه‌ و ئاێینده‌ی گه‌لی کورد؟
قادر عه‌زیز سکرتێری حیزبی ئاییندی کوردستان له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ ته‌له‌/ رادیۆێ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت " به‌ڵی به‌ دڵنیاییه‌وه‌ مه‌سه‌ڵه‌ی مافی چاره‌ی خۆ نووسین، سه‌ربه‌خۆیی ئه‌وه‌ مافێکی یاسایی، سیاسی و دیمۆکراسی نه‌ته‌وه‌یی خه‌ڵکی کوردستانه‌، به‌ڵام به‌ داخه‌وه‌ زۆر جار وه‌کو هه‌ڵوێستێکی سیاسی بوه‌ نه‌ک کرداری. کاک قادر هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت تا ئێستا روون نییه‌ ئه‌م راپرسیه‌ چیه‌، له‌ راگه‌یندراوه‌که‌ی کۆبۆنه‌وه‌که‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم له‌گه‌ڵ پارته‌‌ سیاسیه‌کاندا هیچ باسێکی راپرسی نه‌کراوه‌، به‌ڵام لابه‌لا ئێستا گوایه له‌ کۆبۆنه‌وه‌که‌ قسه‌ کراوه‌‌، من پێم وایه‌ زیاتر وه‌کو کارتێکی سیاسیه‌ بۆ فیشار له‌سه‌ر حکومه‌تی به‌غدا".
XS
SM
MD
LG