Accessibility links

شوان قه‌ڵادزه‌یی: بانگهێشت نه‌کردنمان بۆ کۆبوونه‌وه‌که‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم بۆ ناو ماڵی کورد باش نییه‌

  • Herow Zangana

شوان قه‌ڵادزه‌یی

شوان قه‌ڵادزه‌یی

سه‌ر‌ۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسیه‌کانی هه‌رێمه‌که‌دا بێجگه‌ له‌ بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی کۆبۆته‌وه‌ بۆ باسکردنی ڕه‌وشی ناوخۆی هه‌رێم و هه‌روه‌هاش شێوازی به‌شداریکردن له‌ حکومه‌تی نوێی عێراقدا.

شوان قه‌ڵادزه‌یی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له‌سه‌ر لیستی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی ده‌ڵێت بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی ئاگادار نه‌کراوه‌ته‌وه‌ له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی هه‌رێمدا و بانگهێشت نه‌کردنی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی هیچ بیانویه‌ک هه‌ڵناگرێت و ده‌شڵێت بۆ کۆبوونه‌وه‌یه‌کی ئاوه‌ها نه‌ک هه‌ر ته‌نها لایه‌نه‌ سیاسیه‌کان به‌ڵکو ده‌بوایه‌ که‌سانی ئه‌کادیمیایی و که‌سایه‌تیه‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانیش بانگهێشت کرابان.

له‌ میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ هێرۆ زه‌نگه‌نه‌، به‌ڕێز قه‌ڵادزه‌یی ده‌ڵێت زۆر ڕێگه‌ هه‌ن بگیرێنه‌ به‌ر و ده‌شڵێت لایه‌نه‌که‌ی هه‌میشه‌ له‌گه‌ڵ ئاوه‌دانی و ئارامی و هێمنی ناو ماڵی کورددایه‌ و پێویستیشه‌ ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر ئاستی به‌رپرسانی هه‌رێمن هه‌مان ئه‌و زه‌مینه‌یه‌ بڕه‌خسێنن و ده‌شپرسێت ئه‌ی بۆ کاتێک دوو لایه‌نی تری ئیسلامی (یه‌کگرتووی ئیسلامی و کۆمه‌ڵی ئیسلامی) وه‌ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان که‌ ئۆپزسیۆن بوون پێش هه‌موو لایه‌نه‌ سیاسیه‌کانی تر بانگهێشتی هه‌موو کۆبوونه‌وه‌کان ده‌کران؟

درێژه‌ی وتووێژ له‌گه‌ڵ شوان قه‌ڵادزه‌یی: ‌
XS
SM
MD
LG