Accessibility links

دکتۆر سامان فه‌وزی: پێویسته‌ کورد به‌ر له‌ وتووێژ له‌سه‌ر پۆسته‌کانی به‌غدا جه‌خت له‌ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌کان بکاته‌وه‌

  • Balen Salih

 دکتۆر سامان فه‌وزی

دکتۆر سامان فه‌وزی

سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ له‌ به‌غداوه‌ ده‌ڵێن سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق به‌ جیا له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ک له‌ یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕاندا کۆبۆته‌وه‌ بۆ تاووتوێکردنی حکومه‌تی داهاتووی عێراق و ده‌شڵێن بڕیاریشه‌ کۆبوونه‌وه‌یه‌کی هاوشێوه‌ له‌گه‌ڵ پارتی دیموکراتی کوردستاندا بکات.

دکتۆر سامان فه‌وزی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی نکوڵی ده‌کات له‌وه‌ی کۆبوونه‌وه‌یه‌که‌ی له‌و شێوه‌یه‌ له‌گه‌ڵ یه‌کێتی نیشتیمانیدا کرابێت و ده‌ڵێت ئه‌و هه‌واڵه‌ له‌ ئه‌ندام په‌رله‌مانێکی سه‌ر به‌ ده‌وڵه‌تی یاساوه‌ بڵاو بۆته‌وه‌ و ده‌شڵێت به‌ باشی نازانێت لایه‌نه‌ کوردیه‌کان به‌ جیا جیا کۆبوونه‌وه‌ی ئاوه‌ها بکه‌ن به‌ڵکو وه‌ک ده‌ڵێت پێویسته‌ هه‌موو لایه‌نه‌کان وه‌ک کورد پێکه‌وه‌ ئه‌و دانوستاندنانه‌ بکه‌ن.

له‌ میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، دکتۆر سامان ده‌شڵێت هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌یه‌ ده‌نگ به‌ گه‌ڕی سێهه‌می سه‌ره‌ک وه‌زیری بدرێته‌وه‌ به‌ نوری ئه‌لمالیکی و ده‌شڵێت کورد کارتی فشاری خۆی هه‌یه‌ تا به‌رامبه‌ر به‌غدا به‌کاریان بێنێت له‌وانه‌ هاوهه‌ڵوێستی نێوان لایه‌نه‌ سیاسیه‌کانی کورد سه‌باره‌ت به‌ ئه‌گه‌ر و نه‌گه‌ری به‌شداریکردن له‌ حکومه‌تی داهاتووی عێراقدا.
زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه‌:
XS
SM
MD
LG