Accessibility links

مسته‌فا شێخه‌:ناکرێ کونسوڵخانه‌ دوور له‌ هه‌ڵویستی فه‌رمی وڵاته‌که‌ی ئه‌و کاره‌ی کردبیت

  • Jani Diylan

Mistefa Shekhe

Mistefa Shekhe

مسته‌فا شێخه‌:ناکرێ کونسوڵخانه‌ دوور له‌ هه‌ڵویستی فه‌رمی وڵاته‌که‌ی ئه‌و کاره‌ی کردبیت
وه‌کو ده‌گێڕنه‌وه‌ له‌ هه‌فته‌ی رابوردوودا، کونسولخانه‌ی ئێڕان له‌ شاری سلێمانی به‌یاننامه‌یه‌ک بڵاو ده‌کاته‌وه‌ و بێ رێزی له‌ گه‌لی کورد و زمانه‌که‌ی و کۆماره‌که‌ی ده‌کات و له‌سه‌ر ئه‌نجام کاردانه‌وه‌یکی توند له‌ زۆر لا‌وه‌ لێ ده‌که‌وێته‌وه‌.
نووسه‌ر و رۆژنامه‌وان مسته‌فا شێخه‌ له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ ته‌له‌/ رادێۆێ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌لێت " ئه‌و شته‌ی له‌ سه‌ر مه‌ڵپه‌ری فه‌رمی کونسوڵخانه‌ی ئێران له‌ شاری سلێمانی بڵاو بوه‌ته‌وه‌ به‌ گشتی نه‌ته‌وه‌ی کوردی بردوه‌ته‌ ژێر پرسیاره‌وه‌ وه‌ بێ رێزی له‌ کۆماری کوردستان ده‌کات له‌ مه‌هاباد و ده‌ڵێت ئێوه‌ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ کمۆنیستیه‌ داتاننا‌وه‌ ده‌تانه‌وێ بیکه‌نه‌ بنه‌مای نه‌ته‌وه‌یی و هه‌ر وه‌ها ده‌شڵی کوردیش هه‌ر زمان نییه‌ و پێکهاتوه‌ له‌ هه‌ندێ له‌ زمانه‌کانی ناوچه‌که‌ و زمانێکی فه‌رمی نییه‌. کاک مسته‌فا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی هۆێ چییه‌ کونسوڵخانه‌ دێت له‌ ناو ماڵ خۆتا بێریزیت لێ ده‌کات ده‌ڵێت ئه‌وه‌ ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ ئه‌و هه‌ێمه‌نه‌ و ده‌سه‌ڵاته‌ی که‌ کۆماری ئیسلامی ئێران له‌ ناوچه‌که‌دا هه‌یه‌تی، به‌ تاێبه‌ت له‌سه‌ر جۆلانه‌وه‌ی کورد له‌ هه‌ر چوار پارچه‌که‌یدا. کاک مسته‌فا ده‌شڵێت ئێران به‌ شیوه‌یه‌کی فه‌رمی له‌ گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستاندا هه‌ڵس و که‌وت ناکات و هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ خۆێ ده‌بوێرێ له‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ره‌سمی بۆ ئه‌و داواکارییه‌ی هه‌رێمی کوردستان و به‌ گرنگی ده‌زانێت ئێران داوای لێبۆردن بکات".
XS
SM
MD
LG