گروپی ئیسلامی بۆکۆحه‌رامی نایجیری 10 ئه‌ندازیاری چینییان له کامیرۆن ڕفاندووه و سه‌ربازێکی کامیرۆنیشیان کوشتووه. ئه‌م هێرشه‌ش به‌ماوه‌یه‌کی کورت به‌ر له کۆبونه‌وه‌که‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌ی پاریس بوو له‌سه‌ر بۆکۆحه‌رام. سه‌رانی پێنج وڵاتان کۆبوونه‌وه بۆ دانانی ڕێگایه‌ک به مه‌به‌ستی شه‌ڕکردن دژ به ئه‌و گروپه ملیتانه.
نزیکه‌ی 200 ئه‌ندامه‌ی بۆکۆحه‌رام هێرشیان کردووه‌ته‌سه‌ر گه‌ڕه‌کی (وازا) له‌کامیرۆن، که‌ده‌که‌وێته دووریی 15 کیلۆمه‌تر له‌ولایه‌تی بۆرنۆی نیجیریا، که بنکه‌ی سه‌ره‌کیی ئه‌ر ڕێکخراوه توندڕه‌وه ئیسلامییه‌ی لێیه.
سه‌ربازانی کامیرۆن له‌ناوچه‌که‌دا بڵاوبوونه‌ته‌وه، پارێزگاری ناوچه‌ی باکوور (فۆناک ئاوا ئۆگه‌ستین) ده‌ڵێت ، ئه‌گه‌ر هه‌یه هه‌ندێک هێرشبه‌ر هێشتا له‌خاکی کامیرۆندا مابنه‌وه، بۆیه ده‌ستبه‌جێ سه‌رباز له‌سه‌ر سنووری نیجیریا بڵاوبوونه‌ته‌وه بۆ ڕێگری گرتن له‌ده‌ربازبوونیان.