Accessibility links

بایدن و مالیکی جه‌خت ده‌که‌نه‌ سه‌ر هاوکاری نێوان ئه‌مه‌ریکا و عێراق له‌ شه‌ڕی دژ به‌ تیرۆرسم


ڕۆژی هه‌ینی جێگری سه‌رۆک جۆ بایدن له‌گه‌ڵ نوری ئه‌لمالیکی سه‌رۆک وه‌زیری عێراق قسه‌ی کردووه‌. جێگری سه‌رۆک پیرۆزبایی له‌ گه‌لی عێراق کرد بۆ به‌شداری کردنیان له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانیدا، و جه‌ختی کرده‌ سه‌ر گرنگی په‌رله‌مانی نوێ بۆ لێک نزیک کردنه‌وه‌ی وڵات و ڕووبه‌رووی بوونه‌وه‌ی کۆمه‌ڵێک ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م عێراق.
به‌پێی بڵاو کراوه‌یه‌کی کۆشکی سپی هه‌ردوو ڕێبه‌ر باسیان له‌ باری ئاسایشی پارێزگای ئه‌نبار کرد. جێگری سه‌رۆک سه‌نگی خسته‌ سه‌ر گرنگی ئه‌وه‌ی هه‌مو لایه‌نه‌کان پێکه‌وه‌ هاوکاری بکه‌ن و هه‌روه‌ها بڕیاری ئایشی وه‌ها بدرێت که‌ پشتیوانی و هاوکاری خۆجه‌یی لێبکه‌وێته‌وه‌.
هه‌روه‌ها ستائیشی ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه‌ی کرد که‌ ئێستا له‌ ئارادایه‌ بۆ ڕێکخستنی خه‌ڵکی دژی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عێڕاق شام و به‌ توندی داوای له‌ حکومه‌تی عێڕاق کرد که‌ مسۆگه‌ری بکات شه‌ڕی سه‌ختیان دژ به‌ تیرۆسم به‌ شێوه‌یه‌ک به‌ڕێوه‌بچێت که‌ مافی خه‌ڵکی سیڤیل بپارێزرێت و ڕێز له‌ یاسا بگیرێت.
بایدن و مالیکی جه‌ختیان کرده‌وه‌ له‌سه‌ر هاوپه‌یمانێتی درێژده‌می نیوان ئه‌مه‌ریکا و عێراق به‌ پێی ڕێککه‌وتنی ستراتیژی نێوانیان که‌ بریتییه‌ له‌ پابه‌ندبوونیان به‌ شه‌ڕی دژ به‌ ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عێراق و شام که‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک بۆ سه‌ر ته‌واوی هه‌رێمه‌که‌.
XS
SM
MD
LG