چه‌ند ته‌رمێکی تر له ناو کانه خه‌ڵوزه‌که‌ی تورکیا ده‌رکران، به‌مه‌ش ژماره‌ی قوربانیانی ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌و کانه گه‌یشته به‌لایه‌نی که‌م 298 که‌س. له ئێستاشدا ژماره‌یه‌کی که‌م بێسه‌روشوێنن و شیانی که‌م هه‌یه به زیندوێتی بدۆزرێنه‌وه.
دوابه‌دوای دۆزینه‌وه‌ی نزیکه‌ی 10 ته‌رمی تر له کانی سۆما خۆپیشاندان ڕوودیدا.
ئیسرا ئیڤینچ یه‌کێک له خۆپیشانده‌ران ده‌ڵێت ئێمه لێره کۆبوینه‌وه بۆ نیشاندانی هاوخه‌می له‌گه‌ڵ خێزانه‌کانی ئه‌وکه‌سانه‌ی له ناو کانه‌که بوون و هه‌مو گه‌لی تورکیا.
ڕێوڕه‌سمێکی مۆمداگیرسان ئه‌نجام درا به‌ڵام بوو به ئاژاوه له شه‌وی هه‌ینیدا کاتێک چه‌ند که‌سێک ئاماده نه‌بوون شوێنه‌که چؤڵ بکه‌ن و له‌گه‌ڵ پۆلیسدا پێکدادان ڕوویدا.
زانیاری زیاتر له‌م ڕاپۆرته‌دایه.