دوای ئه‌وه‌ی هیج کاندیدێکی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌فغانی له خولی یه‌که‌می ده‌نگدانی سه‌ۆکایه‌تیدا زۆرینه‌ی ده‌نگی پێویستی به‌ده‌ست نه‌هێنا، هه‌ربۆیه له 14 ی مانگی شه‌ش ، خولێکی دیکه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی له ئه‌فغانستان ئه‌نجام ده‌درێت.
له‌و باره‌یه‌وه کۆمسیۆنی به‌رپرس له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌فغانی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه رایگه‌یاند که ئه‌نجامه‌کانی کۆتایی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی مانگی رابردوو له وڵات ئه‌وه ده‌رده‌خات که وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌فغانستان " عه‌بدوڵا عه‌بدوڵا له‌سه‌دا 45 ی ده‌نگه‌کانی به‌ده‌ستهێناوه، هاوکات ئه‌شره‌ف غانی ئابوری ناسی پێشووی بانکی جیهانی له پله‌ی دووهه‌مدایه و له سه‌دا 32 ی ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه.
ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه له خولی دووهه‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تیدا ده‌نگده‌ران یه‌کێـک له‌م دوو ڕکه‌به‌ره هه‌ڵده‌بژێرن.
هه‌روه‌ها زاڵمای ڕه‌سوڵ ئه‌ویش پله‌ی سێهه‌مه و ئه‌م کاندیده‌ی سه‌رۆکایه‌تی کاندیدی پله یه‌کی په‌سه‌ند کردووه بۆ سه‌رۆکی وڵات و ڕۆژی یه‌کشه‌مه به په‌یامنێرانی گوت که بڕیاره‌که‌ی له‌و باره‌یه‌وه له‌سه‌ر بنه‌مای پـێویستی وڵات بۆ یه‌کڕیزی و ئۆقره‌یی و ئارامی بووه.
براوه‌ی یه‌که‌می خولی دووهه‌می ده‌نگدانی سه‌رۆکایه‌تی له ئه‌فغانستان شوێنی حامید کارزای سه‌رۆکی هه‌نوکه‌ی وڵات ده‌گرێته‌وه. به‌ڕێز کارزای له ساڵی 2001 وه پۆستی سه‌رۆکی ئه‌فغانستانی له ده‌ستدایه و به گوێره‌ی ده‌ستوری وڵات کارزای بۆی نیـیه خۆی بۆ خولی سێـیه‌م کاندید بکاته‌وه.