Accessibility links

دیاری موحه‌مه‌د:به‌ پێچه‌وانه‌ی کۆنگره‌ی پارته‌کانی تری رۆژهه‌ڵات،کۆنگره‌ی پژاک جیابونه‌وه‌ی لێ نه‌که‌وته‌وه‌

  • Jani Diylan

PAJAK

PAJAK


دیاری موحه‌مه‌د:به‌ پێچه‌وانه‌ی کۆنگره‌ی پارته‌کانی تری رۆژهه‌ڵات،کۆنگره‌ی پژاک جیابونه‌وه‌ی لێ نه‌که‌وته‌وه‌
له‌ هه‌فته‌ی رابوردوو چه‌ند روداوێکی گرنگ سه‌باره‌ت به‌ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان رووی دا، له‌وانه‌ راگه‌یاندنی دامه‌زراندنی کۆمەڵگای دێموکراتیکی ئازادی رۆژهەڵات (کۆدار) و به‌ستنی چواره‌مین گۆنگره‌ی پارتی ژیانی ئازادی کورستان – پژاک.

رۆژنامه‌وان دیاری موحه‌مه‌د له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ ته‌له‌/ رادیۆێ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا سه‌باره‌ت به‌ کۆنگره‌که‌ی پژاک ده‌ڵێت ' به‌ گشتی کۆنگره‌یه‌کی سه‌رکه‌وتوو بوو که‌ ده‌کرێ به‌ سێ خاڵی گرنگ ئاماژه‌ کرد، یه‌کێک له‌وانه‌ له‌ پێکهاته‌ی سه‌رکردایه‌تی گۆڕانکاری کرا، واته‌ له‌ تاک سه‌رۆکیه‌وه‌ بو به‌ هاو سه‌رۆکی وه‌کو هه‌موو پارته‌کانی تر که‌ نزدیکن له‌ فه‌لسه‌فه‌ی به‌رێز ئۆجه‌لان، هه‌ر وه‌ها گۆنگره‌که‌ جیاواز له‌ کۆنگره‌ی پارته‌کانی تر رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، جیابونه‌وه‌ی لێ نه‌که‌وته‌وه‌، به‌ڵکۆ به‌ڵێنی یه‌کرێزی و پابه‌ندی به‌ رێبازی شه‌هیدان درا، هه‌ر وه‌ها بریاری گرنگتریش ده‌رکرا، خۆ ئاماده‌کردن بۆ ئه‌رکی قورس له‌ داهاتوو بۆ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان. کاک دیاری هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت به‌ دامه‌زراندنی کۆدار پژاک ئاشبه‌تال ناکات به‌لکو به‌ هێزتر و فراوانتریش ده‌بێ".
XS
SM
MD
LG