Accessibility links

هێمن میرانی: ئه‌وانه‌ی له‌ کایه‌ی سیاسیدا کار ده‌که‌ن و له‌گه‌ڵ خه‌ڵکدا سه‌روکاریان هه‌یه‌ خۆ به‌ گه‌وره‌ زانین ره‌فتارێکی باش نییه‌

  • Jani Diylan

Hemn Merany

Hemn Merany

هێمن میرانی: ئه‌وانه‌ی له‌ کایه‌ی سیاسیدا کار ده‌که‌ن و له‌گه‌ڵ خه‌ڵکدا سه‌روکاریان هه‌یه‌ خۆ به‌ گه‌وره‌ زانین ره‌فتارێکی باش نییه‌
هه‌رتاکه‌‌ مرۆڤێک له‌ ژیانی ئاساییدا جۆره‌ ره‌فتار و هه‌ڵس و که‌وتێکی هه‌یه‌، هه‌یه‌ له‌ خۆبایی و خۆ به‌ زل زان و هه‌یه‌ش زۆر خاکیه‌ و خۆێ له‌ هیچ که‌سێکی تر به‌ گه‌و‌ره‌تر نازانێت، که‌ زۆر جار ئه‌م ره‌فتارانه‌ له‌ کارکردن له‌ دام و ده‌زگایه‌کدا وه‌ یاخود له‌ پارتێکدا ره‌نگ ده‌داته‌وه‌. ئاخۆ ئه‌م جۆره‌ ره‌فتارانه‌ به‌ چ شێوه‌یه‌ک له‌ ناو پارته‌ کوردیه‌کاندا ره‌نگی داوه‌ته‌وه‌؟
هێمن میرانی خوێندکاری دکتۆراه‌ له‌ زانسته‌ رامیاریه‌کان له‌ Lecturer University له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت " له‌ راستیدا من پێم وایه‌ بۆ خه‌ڵکی سیاسی، بۆ ئه‌وانه‌ی له‌ کایه‌ی سیاسیدا کار ده‌که‌ن وه‌ بۆ ئه‌وانه‌ی سه‌روکاریان له‌گه‌ڵ خه‌ڵکدا هه‌یه‌ خۆ به‌ گه‌وره‌ زانین و خۆ شاردنه‌وه‌ له‌ خه‌ڵک ره‌فتارێکی باش نییه‌. کاک هێمن هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر له‌ 20 ساڵی رابوردوو ئه‌م جۆره‌ هه‌ڵس و که‌وتانه‌ تاک و ته‌را یان به‌ زۆری که‌ من ئێستاکه‌ داتایه‌کم له‌به‌ر ده‌ست نییه‌ له‌ سیاسی و به‌ر پرس و نوێنه‌رانی خه‌ڵک له‌ کوردستاندا هه‌بوو بن، په‌ێوه‌ندیان به‌ نه‌ چه‌سپینی بنه‌ماکانی حکومداری له‌ وڵاتی ئێمه‌یه‌، کاک هێمن ده‌شڵێت به‌ هۆێ ئه‌وه‌ی هه‌ر چوار ساڵێک هه‌ڵبژاردنێکی ده‌وری به‌ شێوه‌یه‌کی ئازاد و کراوه‌ و له‌ چوارچێوه‌ی داد په‌روه‌رانه‌ ئه‌نجام درابێ نه‌بوه‌ وه‌ له‌م ڕوانه‌گه‌یه‌وه‌ هه‌ر که‌سێک بۆ بێته‌ به‌رپرس وه‌کو ئیمتیاز سه‌ێری پۆسته‌که‌ی کردووه‌ وه‌ هه‌وڵی داوه‌ سوود بۆ خۆێ و بۆ ده‌وروبه‌ره‌که‌ی بکا، واته‌ پۆست و پله‌ پایه‌ وه‌کو ئه‌رک سه‌ێر نه‌کراوه‌".
XS
SM
MD
LG