کاردانه‌وه‌کان له‌سه‌ر ڕفاندنی 276 کچه خوێندکار به ده‌ستی ڕێکخراوی توندڕه‌وی بۆکۆ حه‌رام به‌رده‌وامه و له سه‌رانسه‌ری جیهانیشدا ناڕه‌زاییه‌کی گشتی هه‌یه.
له ڕۆژانی یه‌که‌می ئه‌و کرده‌ی ڕفاندنه‌دا بۆکۆحه‌رام ده‌یگووت کچه‌کلان ده‌فرۆشێت، به‌ڵام دواتر ده‌ڵێت به مه‌رجی ئاڵوفۆڕ کردن له‌گه‌ڵ گیراوه توندڕه‌وه‌کاندا ئازادیان ده‌کات.
ناهید موکری، چالاکوانی مافه‌کانی مرۆڤ ده‌ڵێت ئه‌مه یه‌که‌مین جار نییه بۆکۆ حه‌رام به‌و جۆره ڕه‌فتارانه هه‌ڵسێت و به‌رده‌وام ئه‌و کرده‌ی ڕفاندنانه بۆ به‌هێزکردنی ڕه‌وشی ئابووری خۆی به‌کارده‌هێنێت و ده‌شڵێت له جیهانی ئیسلامیشدا له‌و نمونه‌یه هه‌ن و وه‌ک ئاماژه‌ی پێده‌کای ده‌شێت به شێوازی جیاواز بکرێن کاتێک مرۆڤ به‌کار ده‌هێنن بۆ خواستی خۆیان وه‌ک ئه‌وه‌ی له پاش شۆڕشی ئیسلامی ئێران به‌رامبه‌ر باڵیۆزخانه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا کرا له تاران.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، خانم موکری باسیش له‌وه ده‌کات له ده‌مێکدا به‌شێک له ده‌وڵه‌تانی ئیسلامی که خاوه‌نی پێگه‌ی ئابووری و سیاسی خۆیانن و دژی ئه‌و جۆره ڕه‌فتارانه‌ی بۆکۆ حه‌رام ڕاگه‌یاندن ده‌ده‌ن ده‌شێت وه‌ک ده‌ڵێت به‌شێک بێت له سیاسه‌تی دوو جه‌مسه‌ری خۆیان.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: