دانیشـتوانی ناوچه‌یه‌کی نه‌یجیریا هێرشێـکی چه‌کدارانی بوکۆ حه‌رامیان تێـکشـکاندووه و ده‌یانیان لێ کوشتوون.
گه‌واهیده‌ران و کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن خه‌ڵـکی ناوچه‌ی که‌له‌باج له هه‌رێمی بۆرۆنۆ پـێشـتر له نیازی ئه‌م هێرشه‌ی بوکۆ حه‌رام ئاگادارکرابوونه‌وه.
ڕۆژنامه‌ی ده‌یلی ترووستی نه‌یجیریا له زاری یاسادانه‌رێـکی هه‌رێمه‌که بڵاویکرده‌وه که گوتویه‌تی نزیکه‌ی 200 چه‌کداری بوکۆ حه‌رام کوژراون. هه‌روه‌ها گوندنشینه‌کان ژماره‌یه‌کیان لێ‌ده‌سـتگیرکردوون.
جێی ئاماژه‌یه خه‌ڵـکی له باکوری نه‌یجیریا له‌تاو هێرشه‌کانی بوکۆ حه‌رام که‌وتوونه‌ته پـێـکهێنانی کۆمه‌ڵی چه‌کدارای، ده‌ڵێن له‌شـکری وڵاته‌که‌یان وه‌ک پـێویست کاری نه‌کردووه بۆ پاراسـتنیان.
هێشـتا ده‌سه‌ڵاتدارانی نه‌یجیریا به دوای ئه‌و 276 خوێندکاره ده‌گه‌ڕێن که له مانگی ڕابردووه‌وه له گوندی چیبۆک ڕفێندراون. له‌شـکری ئه‌مه‌ریکا ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕایگه‌یاند فڕۆکه‌ی ئاسایی و فڕۆکه‌ی بێ فڕۆکه‌وانی به‌کارده‌هێنێت بۆ یارمه‌تیدان له دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و کچانه.