سێ شه‌ممه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئا‌ڵمانیا سه‌ردانی ئوکرانیای کرد و به‌په‌له هه‌وڵی دا گفتوگۆ بکرێت نێوان حکومه‌تی ناوه‌ندی ئوکرانیا و جوداییخوازانی سه‌ر به ڕوسیا، هه‌ر چه‌نده شه‌ڕ له هه‌رێمی نائارامی ڕۆژهه‌ڵاتی ئوکرانیا به‌رده‌وام بو و شه‌ش که‌س گیانیان له‌ده‌ست دا.
وه‌زاره‌تی به‌رگری ڕایگه‌یاند پاش نیوه‌ڕۆی سێ شه‌ممه، شه‌ش سه‌رباز کوژران و هه‌شتیشیان بریندار بون (کاتێک به‌سه‌ر بۆسه‌یه‌کدا که‌وتن) له ده‌ره‌وه‌ی شاروچکه‌ی 'کراماتۆرسک' که له هه‌رێمی دونتسک-ه یه‌کێک له‌و هه‌رێمانه‌ی دووشه‌ممه سه‌ربه‌خۆییان ڕاگه‌یاند.
پێشتر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئالمانیا له فڕۆکه‌خانه‌ی سه‌ره‌کی کییڤ گوتی ئالمانیا پشتیوانی ده‌کات له هه‌وڵه‌کانی ئوکرانیا بۆ ڕیکخستنی گفتوگۆ نێوان حکومه‌تی ناوهندو نه‌یارانی له هه‌رێمه‌کانی دونتسک و لوهانسک که ناوه‌ندی پیشه‌سازی وڵاتن.
حکومه‌تی ئوکرانیا و ڕۆژئاوا ڕوسیایان تاوانبار کردووه خه‌ریکی ئاڵوزکردنی ڕۆژهه‌ڵاته بۆ لهڕێگابردنی پڕۆسه‌ی ده‌نگدانی سه‌رۆکایه‌تی که بڕیاره له 25 مانگ بڕێوه بچیت.