Accessibility links

پیاوێکی نێجیری کچه‌ رفێندراوه‌که‌ی له‌ ڤیدیوه‌که‌ی بۆک و حه‌رامدا ده‌بینێت

People participate in a "Bring Back Our Girls" campaign demonstration and candlelight vigil, held on Mother's Day in Los Angeles, May 11, 2014.

باوکی یه‌کێک له‌و 300 کچه‌ رفێندراوانه‌ی نێجیری ده‌ڵێت له‌و ڤیدیۆێ که‌ له‌ لایه‌ن گروپی میلیشیاکانی بۆک و حه‌رامه‌وه‌ بڵاو بوه‌ته‌وه‌ کچه‌که‌ی بینیوه‌.
له‌ چاوپێکه‌وتنێکدا له‌ رۆژی سێشه‌ممه‌ له‌گه‌ڵ به‌شی "هاوسا" ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا پیاوه‌که‌ که‌ ناوی یه‌کمی "شتیمه‌" یه‌ ووتی ئه‌و، کچه‌ 18 ساڵه‌که‌ی له‌ ڤیدیوکه‌دا بینیوه‌ و هه‌ر وه‌ها له‌و بروایه‌دایه‌ کچه‌ دراوسیه‌که‌یانیش ناسیوه‌ته‌وه‌.
پیاوه‌که‌ دانیشتووێ چیبۆکه‌، ئه‌و گونده‌ی که‌ کچه‌کان تێدا رفێندران. ئه‌وووتی به‌ هۆێ باری ئاسایشیه‌وه‌ نایه‌وی نه‌ پاش ناوی خۆێ و نه‌ ناوی کچه‌که‌ی ئاشکرا بکات.
له‌ رۆژی دووشه‌ممه‌ بۆک و حه‌رام ڤیدیوه‌کی 17 خوله‌کی بڵاو کرده‌وه‌ که‌ تێدا 100 کچ به‌ جلی ره‌ش و خۆله‌مێش یا بۆر و به‌ حیجابه‌وه‌ پێشان ده‌دات.
زۆربه‌ی ئه‌و کچانه‌ی له‌ خوێندگای چیبۆک رفێندراوون کریستیانن به‌ڵام ڤیدیوه‌که‌ وا پێشان ده‌دات شتی ئاینی موسلمان ده‌خوێننه‌وه‌ و ده‌ستیان بۆ نوێژ گرتن را ده‌گرن.
XS
SM
MD
LG