Accessibility links

تورکیا ده‌ڵێت قه‌ره‌بوو ناداته‌ قوبرس


تورکیا ده‌ڵێت123 ملیۆن دۆلار قه‌ره‌بوو ناداته‌ قوبرس وه‌ک دادگای گه‌وره‌ی ئه‌وروپا بۆ مافه‌کانی مرۆڤ بڕیاری داوه‌. تورکیا ده‌شڵێت ئه‌م بڕیاره‌‌ گورزێکی گه‌وره‌یه‌ وه‌ وتووێژه‌کانی ئاشتی له‌سه‌ر دوڕگه‌ دابه‌شبووه‌ ده‌که‌وێت.
دووشه‌ممه‌، گه‌وره‌ دادگای ئه‌وروپا بۆ مافه‌کانی مرۆڤ بڕیاری دا تورکیا ده‌بێت قه‌ره‌بوو بداته‌ قوبرس له‌به‌ر داگیرکردنی ئه‌و دوڕگه‌یه‌ له‌ 1974 و دوابه‌دواشی دابه‌شکردنی.
سێشه‌ممه‌، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ئه‌حمه‌د داوود ئۆغلو گوتی بڕیاره‌که‌ ناڕه‌وایه و هه‌ربه‌ته‌نیا سه‌رزنشتی تورکیا کراوه‌ بۆ دابه‌شبوونی قوبرس. ئه‌و گوتی مه‌رج نیه‌ بڕیاره‌که‌ جێ به‌ جێ بکرێت چونکه‌ تورکیا به‌فه‌رمی دانی به‌ حکومه‌تی قوبرس نه‌ناوه‌.
قوبرس دابه‌ش بووه‌ له‌وه‌تای داگیرکرانی له‌ 1974له‌ پاش کۆدتایه‌ک له‌لایه‌ن لایه‌نگرانی یه‌کگرتنه‌وه‌له گه‌ڵ یونان. ته‌نیا تورکیا قوبرسی تورکی جیابۆوه‌ له‌ باکور به‌فه‌رمی ده‌ناسێت.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ قوبرس له‌ حه‌فتاکانی سه‌دی ڕابردوو دابه‌شکرا پاش ئه‌وه‌ی تورکیا شـاڵاوی بۆ برد له‌ ئه‌نجامی کوده‌تایه‌ک تیایدا ڕوویدا له‌ لایه‌ن لایه‌نگرانی لکاندنی قوبرس به‌ وڵاتی یۆنانه‌وه‌. پاشـان ده‌وڵه‌تی قوبرسی تورکی له‌ باکوری قوبرس ڕاگه‌یه‌ندرا و ته‌نها تورکیا وه‌ک وڵات دانی پـیاداناوه.
XS
SM
MD
LG