وه‌زاره‌تی ناوخۆی فه‌ڕه‌نسا ڕایگه‌یاند هێزکانی پـۆلیسی وڵاته‌که‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 6 که‌سیان له باکوری خۆرهه‌ڵاتی فه‌ڕه‌نسا ده‌سـتگیرکردووه به گومانی ئه‌وه‌ی له‌م دوایـیانه‌دا بۆ سوریا ڕۆیشـتوون به مه‌به‌سـتی به‌شداریکردن له شه‌ڕی ناوخۆی ئه‌و وڵاته.
ئه‌م هه‌ڵمه‌تی ده‌سـتگیرکردنه که له به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له شـاری ستراسبۆرگ ئه‌نجامدرا، پاش چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک هات له‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتداران ڕایانگه‌یاند فشـارێـکی نوێ ده‌که‌ن بۆ ڕێگه‌گرتن له که‌سـانی فه‌ڕه‌نسی له‌وه‌ی به‌ره‌و شه‌ڕی سوریا بڕۆن، ئه‌مه‌ش وه‌ک به‌شێـک له‌و ڕێوشوێنانه‌ی چه‌ند حکومه‌تێـکی ئه‌وروپا بۆ هه‌مان مه‌به‌ست ده‌یگرنه‌به‌ر.
وه‌زیری ناوخۆی فه‌ڕه‌نسـا بێرنارد کازانۆڤ له به‌یانـنامه‌یه‌کی کورت‌دا گوتی ئه‌م شه‌ش که‌سه گومانیان لێده‌کرێت له نێو تۆڕێـکی جیهادیدا بن و له‌م دوایـیانه‌دا بۆ سوریا ڕۆیشـتوون. گوتیشی هه‌ڵمه‌تی ده‌سـتگیرکردنه‌که به ڕێک‌وپـێـکی به‌ڕێوه‌چووه، وه ئه‌م کاره‌یان نیشـانه‌ی ئه‌وه‌یه حکومه‌تی فه‌ڕه‌نسـا هه‌موو توانایه‌کی خۆی به‌کارده‌هێنێت بۆ نه‌هێشـتنی تێرۆرزم و بردنی نه‌وجه‌وانان به ئاڕاسته‌ی توندوتیژی و توندڕه‌ویدا.
کازانۆڤ هیچ ئاماژه‌یه‌کی بۆ هه‌واڵێـکی ڕادیۆ (ئه‌وروپا یه‌ک) نه‌دا که تیایدا هاتووه هه‌ڵمه‌تی ده‌سـتگیرکردنه‌که بۆ لێـکۆڵێنه‌وه‌ی پـۆلیسه له باره‌ی 14 کوڕی گه‌نج که له مانگی دوازده‌ی سـاڵی ڕابردوو به که‌سوکاریان گوتبوو بۆ گه‌شتکردن ده‌چن، به‌ڵام له بری ئه‌وه به‌ره‌و باشوری تورکیا ڕۆیشتوون و له‌وێشه‌وه بۆ سوریا.