Accessibility links

عه‌لی فه‌یلی: لایه‌نه‌ براوه‌کان عه‌سایه‌کی سیحریان به‌ ده‌سته‌وه‌ نییه‌ بۆ ئه‌وه‌ی گۆڕانێکی بنه‌ره‌تی له‌ عێراقدا درووست بکه‌ن

  • Jani Diylan

Ali Fayli

Ali Fayli

عه‌لی فه‌یلی: لایه‌نه‌ براوه‌کان عه‌سایه‌کی سیحریان به‌ ده‌سته‌وه‌ نییه‌ بۆ ئه‌وه‌ی گۆڕانێکی بنه‌ره‌تی له‌ عێراقدا درووست بکه‌ن
پاش به‌سه‌ر چووی هه‌ڵبژاردنه‌کان وئاشکرا بوونی قه‌واره‌ سیاسیه‌کان، ئێستاکه‌ شیانی هه‌یه‌ عێراق به‌ چ ئاقارێکدا بروات وه‌ یاخود شیانی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ دیسانه‌وه‌ له‌ قه‌ێرانیه‌کانی پێشوودا گیر بخوات.
عه‌لی فه‌یلی به‌رپرسی ده‌زگای شه‌فه‌ق و ئه‌ندامی پێشووی په‌رله‌مانی کوردستان له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت " راستیه‌که‌ی ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و لایه‌نانه‌ی براوه‌ی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ن وه‌کو بۆ هه‌موومان دیاره‌ رووخساری ئاشنان، واته‌ ئه‌و لایه‌نه‌ سه‌ره‌کیانه‌ن که‌ تاکو ئێستاش له‌م حکومه‌ته‌ و له‌ حکومه‌ته‌کانی پێشووتریش به‌شدار بوون، له‌به‌ر ئه‌وه‌ زۆر زۆر ئه‌سته‌مه‌ ئێمه‌ بێنینه‌ به‌ر چاوو وه‌ یاخود بیری لێبکه‌ێنه‌وه‌ (عه‌سایه‌کی سیحری) یان به‌ ده‌سته‌وه‌ بێت بۆ ئه‌وه‌ی گۆڕانێکی بنه‌ڕه‌تی وه‌ یاخود ریشه‌یی له‌ دۆخی سیاسی هه‌نۆکه‌ی عێراق روو بدات. کاک عه‌لی هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت ئایا ئێمه‌ گه‌یشتوێنه‌ته‌ ئه‌و ئاسته‌ له‌ قه‌ناعه‌ت وه‌ له‌ ئاستی ئه‌و به‌رپرسیاره‌تیه‌ که‌ بڵێن هه‌موو شتێک وه‌کو به‌رژه‌وه‌ندی پارتایه‌تی، که‌سیه‌تی وه‌ یاخود ناوچه‌یی بکه‌ێنه‌ فدای به‌رژه‌وه‌ندیه‌کی گه‌وره‌ترکه‌ ئه‌وه‌ش به‌رژه‌وه‌ندیه‌کان و چاره‌نووسی ئه‌و میله‌ته‌یه‌، که‌ ئه‌مه‌ش پرسیارێکه‌ ئه‌بێ وه‌ڵام بدرێته‌وه "‌.

XS
SM
MD
LG