ئه‌بوبه‌کر شیکاو ڕێبه‌ری میلیتانی ئیسلامی بۆکو حه‌رام له نایجیریا، ڕۆژی دووشه‌ممه له گرته‌یه‌کی ڤیدیۆییدا پێشنیازی ئاڵوگۆڕکردنی کچه‌قوتابیه ڕفێندراوه‌کان به ژماره‌یه‌ک میلیتان، ئێستا له گرتوخانه‌ی حکومه‌تدانه، ده‌کات.
ئه‌و له گرته‌ڤیدیۆکه‌دا،ماوه‌ی17 خوله‌که، ئیدعا ده‌کات که‌چه‌کان وه‌رگه‌ڕاونه‌ته سه‌ر ئایینی ئیسلام و "ئازادییان" وه‌رگرتووه.
له‌و گرته ڤیدیۆیه‌دا،که ده‌ست ئاژانسی ده‌نگوباسی فه‌ڕانسه که‌وتووه، ژماره‌یه‌ک له‌و کچانه نیشانده‌درێن به‌ته‌واوه‌تی خۆیان داپۆشیوه.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئاژانسی نیشتیمانی"ئۆریه‌نتێشناڵ" له نایجیریا،مایک ئۆمێری، ده‌ڵێت کاربه‌ده‌ستان وا له بارودۆخه‌که ده‌کۆڵنه‌وه و ته‌واوی بژاره‌کانیان خستونه‌ته به‌رچاو بۆ ئازادکردنی کچه‌کان.
ڕفیندرانی کچه قوتابیه‌کان له نایجیریا له ئاستی جیهانی ناپه‌سه‌ند کراوه. ئه‌مه‌ریکا و ژماره‌یه‌ک له وڵاتانی جیهان ده‌سته‌ی شاره‌زایانی خۆیان ناردونه‌ته نایجیریا بۆ یارمه‌تیدانی حکومه‌ت بۆ دۆزینه‌وه‌ی کچه‌ڕفێندراوه‌کان.