Accessibility links

به‌هۆی هێرشی چه‌کداری له‌ عێراق 7 که‌س ده‌کوژرێن

  • VOA News

کاربه‌ده‌سـتانی عێراق ده‌ڵێن له‌ ئاکامی ته‌قه‌ و ته‌قینه‌وه‌ له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌کی باشوری به‌غدای پایته‌ختی عێراق 7 که‌س کوژراون.
کاربه‌ده‌سـتێـکی پـۆلیس ڕۆژی دووشه‌ممه‌ گوتی کۆمه‌ڵه‌ چه‌کدارێـک له‌ شـارۆچکه‌ی له‌تیفیـیه‌ که‌ 20 کیلۆمه‌تر له‌ باشوری به‌غداوه‌ دوره‌، ته‌قه‌یان له‌ خاڵێکی پـشـکنینی له‌شـکر کردووه‌ و سه‌رئه‌نجام 2 سه‌رباز کوژراون و 5 ی دیکه‌ برینداربوون.
له‌ شـارۆچکه‌ی یوسفیـیه‌ش (30 کیلۆمه‌تر خوارووی به‌غدا) ، گولـله‌ خومپاره‌یه‌ک که‌سێـکی کوشتووه‌ و 7 که‌سیشی بریندارکردووه‌.
له‌ ناوچه‌ی جورف ئه‌لسه‌خر (50 کیلۆمه‌تر خوارووی به‌غدا) ، 2 پـۆلیس کوژراون کاتێـک هه‌وڵیان دابوو بۆمبێـک پـوچه‌ڵ بکه‌ن.
له‌ ناوچه‌ی مه‌دائن که‌ چه‌ند کیلۆمه‌ترێـک له‌ خوارووی به‌غداوه‌ دوره‌‌، چه‌کداران له‌ نێو ئۆتۆمبیلێـکه‌وه‌ هه‌ڕه‌مه‌کیانه‌ ته‌قه‌یان له خه‌ڵـکی کردووه‌ و له‌وێش 2 که‌س کوژراون.
XS
SM
MD
LG