گه‌وره دادگای ئه‌وروپا بۆ مافه‌کانی مرۆڤ ڕۆژی دووشه‌ممه فه‌رمانی به تورکیا کرد 90 ملیۆن یورۆ (واته 120 ملیۆن دۆلار) به قوبرس بدات له به‌رامبه‌ر داگیرکردن و دابه‌شـکردنی له سـاڵی 1973 دا.
له بڕیاری دادگاکه‌دا هاتووه به تێپه‌ڕبوونی کات به‌رپـرسیارێـتی تورکیا له‌م مه‌سه‌له‌یه ناسڕێته‌وه، بۆیه ده‌بێت 30 ملیۆن یورۆ وه‌ک قه‌ربوو بدات به که‌سوکاری ئه‌وانه‌ی به‌هۆی ئۆپه‌راسیۆنه له‌شکریـیه‌کانه‌وه بێ‌سه‌روشوێن بوون و 60 ملیۆن یورۆ بدات به دانیشـتوانه ئاواره‌که‌ی نیمچه دورگه‌ی کارپاس.
هێشـتا سه‌دان قوبرسی یۆنانی نه‌ژاد له کارپاس ده‌ژین، واته له به‌شه تورکیـیه‌که‌ی ئه‌و دورگه‌یدا.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه قوبرس له حه‌فتاکانی سه‌دی ڕابردوو دابه‌شکرا پاش ئه‌وه‌ی تورکیا شـاڵاوی بۆ برد له ئه‌نجامی کوده‌تایه‌ک تیایدا ڕوویدا له لایه‌ن لایه‌نگرانی لکاندنی قوبرس به وڵاتی یۆنانه‌وه. پاشـان ده‌وڵه‌تی قوبرسی تورکی له باکوری قوبرس ڕاگه‌یه‌ندرا و ته‌نها تورکیا وه‌ک وڵات دانی پـیاداناوه.
ئه‌م بڕیاره له کاتێـکدایه کۆمه‌ڵگاکانی تورکی و یۆنانی قوبرس هه‌وڵی نوێ ده‌ده‌ن بۆ یه‌کخستنه‌وه‌ی دورگه‌که‌یان.
دادگاکه گوتی حکومه‌تی قوبرس خۆی سه‌رپشک ده‌بێت له چۆنێـتی قه‌ربووکردنه‌کان. تورکیا هه‌میشه پابه‌ندی بڕیاری ئه‌و دادگایه نه‌بووه.