فه‌رهه‌نگه‌کان ئه‌گه‌ر له هیچ شتێکدا هاوبه‌ش نه‌بن به‌ڵام له سۆز و چریکه‌کانی ده‌ربڕینی شیعریدا وه‌ک یه‌کن.
شیعری جوان له هه‌ر فه‌رهه‌نگێکدا بێت هه‌مان کاردانه‌وه و کاریگه‌ریی خۆی به‌سه‌ر خوێنه‌ریه‌وه یان بیسه‌ریه‌وه جێده‌هێڵێت.
خانمێکی کورد له تارواگه ده‌ژی، شاعیره، چۆن شیعره کوردیه‌کانی ده‌مانخاته ناو جیهانه پان و به‌رینه‌که‌ی سه‌راسیمه‌یی و له وێستگه جوانه‌کانی ژیاندا هه‌ڵوه‌سته‌مان پێده‌کات، ئاوه‌هاش خوێنه‌رانی بیانی خۆشی ده‌خاته به‌رده‌م پرسیاره‌وه و به هێمنی پێی ده‌ڵێن چه‌ند شیعرێکی ناسکی پڕ له جوانکاری و به‌ها به‌رز و پیرۆزه‌کانی مرۆڤایه‌تیه.
شیعر لای ئه‌م خانمه شاعیره‌مان له ئامێزگرتنی به یه‌کتر ئاشنابوون و ئاشته‌واییه له‌گه‌ڵ خۆیدا.سارا عومه‌ر هه‌میشه له خۆی ده‌پرسێت ئایا سارا ده‌توانێت وه‌ک جه‌نگاوه‌رێکی هه‌میشه‌یی به‌رده‌وام بێت له‌و شه‌ڕانه‌ی پاڵه‌وانه‌کانی په‌پوله و گوڵن؟
قومێک له ماچی لێوه‌کانتم بۆ بهێنه له‌گه‌ڵ شینایی په‌رده‌ی ڕۆح
په‌لکێک خونچه‌ی متمانه بده له درێژایی زوڵفی چاوه‌ڕوانیم
فه‌رشێکم له ئومێدی مانه‌وه‌ی چاوه کاڵه‌کانت بۆ ڕابخه
له ڕێگا به شه‌فاعه‌تی به‌ده‌ر له عه‌بد بوون دوعا بکه تا
وه‌ته‌ره‌کانی دڵم وه‌ک جاران
دڵۆپ
دڵۆپ
عه‌شقیان لێ بچۆڕێت..........
سارا ده‌مێکه ده‌ڵێت شیعر په‌ریزاده‌یه‌کی ئێجگار ئێجگار سپی و ناو خانه‌قای پاکیزه‌ییه و داوا ده‌کات گه‌ر که‌سێکیش بیه‌وێت بچێته ئه‌و دنیایه‌وه ئه‌وا پێویسته به فرمێسک ده‌ستنوێژ بگرێت و ئه‌وجا به نێو کۆڵانه پیر و نورانیه‌کانی شیعردا گوزه‌ر بکات.
وێنه‌یه‌ک له شیعرێکی بڵاونه‌کراوه‌ی سارا عومه‌ر:
تۆ له بارانیش بیت هێمن نیت
له گوڵیش بیت شه‌ونمم ناکه‌وێته سه‌رت
له خوێنیش بیت به دڵما نایه‌یته پێشه‌وه
تۆ له زریانیش بیت تاریکیم به هێزت
ناجوڵێت
له ئه‌هریمه‌نیش بیت گوناه له‌سه‌ر ئه‌رزه‌کانت
ناکه‌م
بولبولێک هه‌میشه له خوێنما ئاواز ده‌رده‌هێنیت
تۆ له ئاسمانیش بیت فڕینی خۆم به‌ره‌و بۆشایی دیکه ده‌به‌م
باڵی خۆم بۆ ئاسۆی دیکه ده‌که‌مه‌وه..
سێبه‌ری تر وه‌ک تاج ده‌خه‌مه سه‌ر سه‌رم......
تیشکیتر وه‌ک ماین به‌به‌رده‌م ته‌ویله تاریکه‌کانمدا ده‌هێنم.........
زانیاری زیاتر له ده‌قی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی "ژیان له فه‌رهه‌نگدا" یه: