که‌شتییه‌کی هێزی ده‌ریایی ئوسترالیا ڕۆژی شه‌ممه به‌نده‌ری پێرتی جێهێشتووه به مه‌به‌ستی ده‌ستکردنه‌وه به گه‌ڕان له‌ژێر ده‌ریادا بۆ ئه‌و فڕۆکه مالیزییه‌ی له ڕۆژی 8 ی مانگی 3 وه دیار نه‌ماوه هاوکاتی گه‌شته‌که‌ی له کوالالامپوره‌وه بۆ پێژینگ.
کاپتن مارک ماتیۆ ده‌ڵێت که‌شتییه‌که جارێکی تر گه‌ڕاوه‌ته‌وه ڕێک بۆ نزیک ئه‌و شوێنه‌ی پێشتر لێی بووه و ده‌ست ده‌کاته‌وه به گه‌ڕانه‌کانی خۆی له‌و شوێنانه‌دا که له مانگی ڕابوردوودا گه‌ڕانی تیادا ده‌کران.
ئه‌م که‌شتییه ڕۆبۆتێکی ئه‌مه‌ریکایی پێیه که ده‌توانێت ژێر ئاو بکه‌وێت و ده‌توانێت گه‌ڕانێکی ورد بکات له ناو بنی ئۆقیانوسی هیندیدا، که بڕوا وایه فڕۆکه‌که له‌و ناوچه‌یه‌دا که‌وتبێته خوارێ.
زانیاری زیاتر له‌م ڕاپۆرته‌دایه.