سه‌رۆک و جێگری پێشووی سه‌رۆکی سودانی باشور ئاگربه‌ستێکیان مۆر کرد دوابه‌دوای زیاد بوونی فشاره‌کانی نێونه‌توه‌یی بۆ کۆتایی هێنان به شه‌ڕی نژادی له وڵاته‌که‌یاندا.
سالڤا کیر سه‌رۆکی سودانی باشور و ڕیک ماچار ڕیبه‌ری سه‌رهه‌ڵداوان بۆ یه‌که‌م جار له ئه‌دیس ئابابای ئیتیۆپیا ڕووبه‌ڕوو دانیشتن.
سه‌رۆکی سودانی باشور ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر بێت‌و ئه‌و ڕێککه‌وتنه‌ی مۆر کراوه کاری پێبکرێت ئه‌وا به‌ڵێ ئه‌م خوێن ڕشتنه ده‌وه‌ستێت و چی دی که‌س ته‌قه له که‌سی تر ناکات.
ڕێبه‌ری سه‌رهه‌ڵداوان ڕیک ماچاریش ئه‌م ڕێککه‌وتنه‌ی به‌لاوه په‌سه‌نده و ده‌شڵێت به مۆر کردنی ئه‌م ڕێککه‌وتنه ئاماژه‌یه‌کی ناردووه که ده‌بێت ئه‌م قه‌یرانه‌ی وڵاته‌که‌ی به ئاشتیانه کۆتایی پێبێت و ده‌ڵێت هیواداریشه لایه‌نی به‌رامبه‌ریش به‌هه‌مان ئاست ڕژد بێت بۆ ئاشتی.
سه‌رۆک وه‌زیری ئیتیۆپیا ناوبیژیوانی دانوستاندنه‌کانی ئاشتی بووه و ده‌ڵێت ده‌بێت هه‌ردوو ڕێبه‌ر وابه‌سته‌ی به‌نده‌کانی ڕێککه‌وتنه‌که بن تا ئاشتی له سودانی باشور بێته ئاراوه.
ئه‌م دوو ڕێبه‌ری سودانی باشور هاوڕان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که حکومه‌تێکی قۆناغی گواستنه‌وه باشترین ده‌رفه‌ته بۆ به‌ره‌و پێشبردنی وڵاته‌که.
به‌هۆی شه‌ڕی ناوخۆی سودانی باشوره‌وه هه‌زاران که‌س کوژراون و زیاتر له یه‌ک ملیۆن و دووسه‌د هه‌زار که‌سیش ئاواره بوون.