Accessibility links

وه‌زیرانی باشوری رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا داوای خۆراگرتن ده‌که‌ن له‌ رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای چین


Myanmar ASEAN Summit

Myanmar ASEAN Summit

وه‌زیرانی باشوری رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا داوای خۆراگرتن ده‌که‌ن له‌ رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای چین
وه‌زیرانی ده‌روه‌ له‌ رێکخراوه‌ی 10 ئه‌ندامی وڵاتانی باشوری ئاسیا له‌ ناپیداو پاێته‌ختی بورما کۆبونه‌وه‌ بۆ ئاماده‌کردنی کارنامه‌ بۆ کۆبونه‌وه‌ی لوتکه‌یی وڵاتانی باشوری ئاسیا که‌ بریاره‌ له‌ رۆژی یه‌کشه‌ممه‌ به‌رێوه‌ بچێت.
وڵاتانی رێکخراوه‌ی باشوری ئاسیا نگرانی خۆیان ده‌ربری سه‌باره‌ت به‌ چوونه‌ سه‌ره‌وه‌ گرژیه‌کان له‌ باسوری ده‌ریای چین که‌ ماوه‌یه‌که‌ چین
‌ له‌ رووداوی ده‌ریایێدایه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی وڵاتانی باشوری ئاسیا، ڤیتنام و فیلیپین.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی بورما وننا ماونگ لوین ده‌ڵێت وه‌زیرانی ده‌روه‌ی رێکخراوه‌ی باشوری ئاسیا له‌ ده‌می کۆبونه‌وه‌یه‌کدا له‌ رۆژی شه‌ممه‌ به‌یاننامه‌یه‌کی هاوبه‌شیان راگه‌یاندوون و داوای خۆراگرتن ده‌کات
له‌ سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌ مانیلا 11 پیاوی ماسیگری چینی ده‌ستگیر کرد بۆ ماسیگرتن له‌و ناوچانه‌ی ناکۆکی له‌سه‌ردایه‌ نزدیک به‌ Half Moon Shoal له‌ دورگه‌ی Spratly . پۆلیسی فیلپین گوێ نه‌دا به‌ داخوازیه‌کی چین له‌ ئازادکردنی پیاوه‌کان.
له‌ لایه‌کی تره‌وه‌ که‌شتیه‌کانی چینی و ڤێتنامی له‌ ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌دا به‌ هۆێ دانانی سه‌کۆیه‌کی ده‌رهێنانی نه‌وته‌وه‌ له لایه‌ن‌ بێژینگ له‌و ناوچانه‌ی ناکۆکی له‌ سه‌ریاندایه‌ نزدیک به‌ دوورگه‌ی پاراسیل به‌ یه‌کدا پێکان.
XS
SM
MD
LG