Accessibility links

لایه‌نگێرانی حکومه‌تی تاێله‌ندی له‌ بانگۆک خۆپێشاندان ده‌که‌ن

Thailand's Prime Minister Yingluck Shinawatra greets her supporters as she leaves the Permanent Secretary of Defence office in Bangkok May 7, 2014. A Thai court found Yingluck guilty of violating the constitution on Wednesday and said she had to step down

هه‌زاران له‌ لایه‌نگێرانی سه‌رۆک وه‌زیری لادراو یانگلوک شیناواترا له‌ رۆژی شه‌ممه‌ رژاونه‌ته‌ رۆژئاوای بانگۆک بۆ روبه‌رووبۆنه‌وه‌ی خۆپێشانده‌رانی دژ به‌ حکومه‌ت بۆ دانانی حکومه‌تێکی هه‌ڵنه‌بژێردراوو.
رێپێوانه‌ مه‌زنه‌که‌ هه‌ر رۆژێک پاش هه‌و‌ڵی خۆپێشانده‌رانی دژ به‌ حکومه‌ت هاتوه‌ له‌ رژانه‌ ناوپاێته‌خت له‌ هه‌وڵدان بۆ ده‌ست به‌سه‌راگرتنی ئێزگه‌کانی ته‌لفزیۆن و ساختمانه‌کانی حکومه‌ت، وه‌کو ئه‌وان پێ ده‌ڵێن دوواترین هه‌وڵدانیان بۆ لادانی حکومه‌تی به‌ دیموکراتیکی هه‌ڵبژێردراوو.
پۆلیسی گێره‌ شوێنی تاێله‌ندی گازی فرمێسک ئاوه‌ر وتانکی ئاو به‌ کارهێناوه‌ بۆ بڵاوه‌ پێکردن به‌ خۆپێشانده‌ره‌کان که‌ له‌ هه‌وڵی به‌ زۆر چوونه‌ ژووره‌وه‌ی ئاژانسی ئاسایشی حکومه‌ت بوونه‌.
هه‌ردوو گروپه‌که‌ چه‌ندین کێلومه‌تر له‌ یه‌که‌وه‌ دوورن، جا به‌ هیوان له‌ رۆژی شه‌ممه‌ هێچ توند و تیژیه‌ک روو نه‌دات.
دادگای ده‌ستوری تاێله‌ند له‌ رۆژی چوارشه‌ممه‌ خانم یانگلوک و نۆ له‌ ئه‌ندامانی کابینه‌ته‌که‌ی له‌ سه‌ر کار لادا له‌ کێشه‌یه‌کی جیاوازدا به‌ دانانه‌وه‌ی کارمه‌ندێکی باڵای حکومی.
حکومه‌ته‌که‌ ئێستاکه‌ له‌ لایه‌ن سه‌رۆک وه‌زیری کار به‌ رێکه‌ر وه‌زیری بازرگانی نییواتامرنگ بومسانگپایسان که‌ هاوپه‌ێمانێکی نزدیکی خانم یانگلوک وبرای ده‌سه‌ڵاتداری سه‌رۆک وه‌زیری پێشین تاکسین شیناواترا به‌ رێوه‌ ده‌چێت.
XS
SM
MD
LG