هێزکانی حکومه‌تی عێراق هێرشه‌کانیان بۆ سه‌ر حه‌شارگه و مۆڵگه‌کانی چه‌کدارانی کۆمه‌ڵی ناسراو به ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و شام (داعش) چڕتر کردووه و له ئاکامی شه‌ڕ و بۆردومانی ڕۆژی هه‌ینی له شـاری فه‌لـلوجه‌ی ڕۆژئاوای به‌غدای پایته‌خت 8 که‌س کوژراون که دووانیان منداڵ بوون. هه‌روه‌ها 9 که‌سیش برینداربوون.
سه‌رچاوه‌یه‌کی له‌شـکریش گوتی هێزه‌کانی له‌شـکر به پاڵپـشـتی فه‌وجه‌کانی ئه‌نبار له به‌ره‌به‌یانی هه‌ینیـیه‌وه ده‌سـتیانکردووه به هێرشبردنه سه‌ر ناوچه‌کانی ئه‌لفه‌لاحات و زه‌وبه‌ع و سه‌که‌نیه و بوعیفان و حه‌لابسه‌ی فه‌لـلوجه.
ده‌زگای دژه تێرۆریش ڕایگه‌یاند پاش شه‌ڕێـکی توند که تیایدا ده‌یان چه‌کداری داعش کوژران، پـردی ئه‌لتوفاحه‌ی فه‌لـلوجه له لایه‌ن هێزه‌کانی حکومه‌ته‌وه کۆنترۆڵ کرا که پـشـێتر له لایه‌ن چه‌کدارانی داعشه‌وه به‌کارده‌هێنرا.
کاربه‌ده‌سـتانی ئاسایشی له لێـدوانه‌کانیان بۆ ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاند جه‌خت له‌وه ده‌که‌ن به‌م زووانه کۆتایی به نائارامیـیه‌کانی فه‌لـلوجه دێت.