میلیتانی لایه‌نگرانی ڕووسیا له هه‌رێمی خۆرهه‌ڵاتی ئۆکرانیا ده‌ڵێن ئه‌وان ڕیفراندۆمه‌کانی په‌یوه‌ست به دامه‌زراندنی ئه‌وه‌ی پـێی ده‌ڵێن کۆماره‌کانی گه‌لی سه‌ربه‌خۆ ئه‌نجام ده‌ده‌ن، ئه‌مه‌ش وێڕای بانگه‌شه‌که‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی سه‌رۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پـوتن بۆ دواخسـتنی ئه‌و ڕیفراندۆمانه.
نوێنه‌رانی جوداخوازانی لایه‌نگری مۆسـکۆ له هه‌رێمی خۆرهه‌ڵاتی ئۆکرانیا ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه ڕایانگه‌یاند ڕیفراندۆمه‌کان وه‌ک بڕیاره له 11 ی مانگی پـێنجدا له واده‌ی خۆیان ئه‌نجام ده‌درێن.
ڕۆژی چوارشه‌ممه له وته‌که‌یدا له کرملێن، سه‌رۆک ڤلادیمیر پـوتن پـێشـنیازی ئه‌وه‌ی کرد جوداخوازان له ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ئۆکرانیا ده‌نگدان له‌مه‌ڕ جیابوونه‌وه دوابخه‌ن که بڕیاره ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ی ئاینده ئه‌نجام بدرێت.
هه‌روه‌ها سه‌رۆک پـوتن بۆ یه‌که‌م جار به ئاشـکرا ئاماژه‌ی به‌وه دا که هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی 25 ی ئه‌م مانگه له ئۆکرانیا ئێسـتا به ئاڕاسته‌یه‌کی ڕاست و دوروسـتدا ده‌ڕوات. هاوکات سه‌رۆک وه‌زیرانی ئۆکرانیا وته‌کانی سه‌رۆکی ڕووسیای ڕه‌تکرده‌وه و ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی که ڕووسیا داوای ده‌کات له باره‌ی دواخسـتنی ڕیفراندۆمی 11 ی ئه‌م مانگه به بڕوای من پـێویسته به سه‌رۆک پـوتن بگوترێت سـازدانی هیچ جۆره ڕیفراندۆمێـک بۆ 11 ی ئه‌م مانگه له گۆڕێ‌دا نیـیه. ده‌شڵێت ئه‌گه‌ر تێرۆرسـتان و جوداخوازان ئه‌وانه‌ی له لایه‌ن ڕووسیاوه پشـتیوانی ده‌کرێن و له ڕووسیاوه فه‌رمانیان پـێده‌درێت ئه‌و ڕیفراندۆمه له بنه‌ڕه‌تدا هه‌ر نیـیه.