Accessibility links

فەتحی کاراکەجیلی: ئەفسانەی نەورۆزی کوردی و هەڵپەرکێ ڕەنگەکان

  • Jani Diylan

Fathi Karakecili

Fathi Karakecili

فەتحی کاراکەجیلی: ئەفسانەی نەورۆزی کوردی و هەڵپەرکێ ڕەنگەکان
ئەفسانەی نەوروزی کوردی وە یاخود هەڵپەرکێ ڕەنگەکان، بەرهەمێکی نوێ هونەرمەندی کورد فەتحی کاراکەجیلیە کە لە ١٥ مانگی پێنج لە شانوەکانی تۆرنتۆ لە کەندا پێشان دەدرێت.
لە چاوپێکەوتنێکدا لە گەڵ هونەرمەندی دەرهێنەر فەتحی کاراکەجیلی کە ساڵەهایە لە بواری هەڵپەرکی کوردی و سەما جۆراو جۆرەکانی تردا چالاکە، باس لە بەرهەمە نوێەکەی دەکات کە دەمێکە کاری بۆ دەکات و لە پێناوی سەرکەوتنێدا تێکۆشاوە. کاکە فەتحی دەڵێت گروپەکەی "دیلان" پێکهاتووە لە چەندین دانسەر لە نەتەوە و ووڵاتانی جیاوازەوە و جۆرەها فۆرم بە خۆیەوە دەگرێت لە هەڵپەرکێ کوردیەوە بگرە تاکۆ بالیە، کلاسیکی هیندی، پۆڵۆنی و فارسی. دەشڵێت چەندین لێکۆڵەری خوێندکاری دوکتۆراە هەر وا لەم بەرهەمەدا بەشداری دەکەن. کارەکەیان بریار وایە لە ١٥ ئەم مانگە لە شانوەکانی تۆرنتۆێ کەندا پێشان بدرێت. لەم کارە بێجگە لە موزیکی زیندوو و هەروەها موزیکی فیلمی "دۆل" ی دەرهێنەری کورد هونەر سەلیم بە کار هاتووە.
Fathi Karakecili

Fathi Karakecili

XS
SM
MD
LG