Accessibility links

ئه‌مه‌ریکا له‌ دژی داعش مه‌شق به‌ هێزی تایبه‌تی عێراق ده‌کات

  • VOA News

کاربه‌ده‌سـتێـکی ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا گوتویه‌تی وڵاته‌که‌ی ده‌سـتده‌کاته‌وه‌ به‌ مه‌شق و ڕاهێنانی هێزی تایبه‌تی عێراقی له‌ ئوردن، ئه‌مه‌ش وه‌ک هه‌وڵێـکی ئه‌مه‌ریکا بۆ زیادکردنی پـشـتیوانی خۆی له‌ حکومه‌تی عێراقی له‌و شه‌ڕه‌ی له‌ دژی کۆمه‌ڵه‌ی چه‌کداری ناسراو به‌ ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له‌ عێراق و شـام (داعش) ده‌یکات.
کاربه‌ده‌سـته‌که‌ که‌ داوای له‌ ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی ڕۆیته‌رز کردبوو ناوی ئاشـکرا نه‌که‌ن، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردبوو ژماره‌یه‌ک که‌می ئه‌ندامانی هێزی تایبه‌تی ئه‌مه‌ریکایی به‌شـداری له‌ مه‌شقه‌که‌دا ده‌که‌ن و بڕیاره‌ له‌ سه‌ره‌تای مانگی شه‌شه‌وه‌ ده‌سـتپـێبکات.
کاربه‌ده‌سـته‌که‌ له‌ درێژه‌ی لێـدوانه‌که‌یدا بۆ ڕۆیته‌رز گوتوشیه‌تی" داعش که‌ له‌سه‌ر ڕێبازی ئه‌لقاعیده‌ کارده‌کات و له‌ عێراق و سوریا چالاکه‌ دوژمنی ئێمه‌شه‌، بۆیه‌ پشـتیوانی له‌ عێراق ده‌که‌ین له‌م شه‌ڕه‌دا."
XS
SM
MD
LG