ڤلادیمیر پـوتن سه‌رۆکی ڕووسیا داوای له جوداخوازانی سه‌ر به وڵاته‌که‌ی له هه‌رێمێـکی ڕۆژهه‌ڵاتی ئۆکرانیا کرد ئه‌و ڕیفراندۆمه دوابخه‌ن که بڕیاره له ڕۆژی یه‌کشه‌ممه سـازی بکه‌ن بۆ جیابوونه‌وه له ئۆکرانیا.
پـوتن ڕۆژی چوارشه‌ممه ئه‌م لێـدوانه‌ی دا پاش کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ (دیدیه بورکهالته‌ر) سه‌رۆکی ڕێـکخراوی ئاسایش و هاوکاری ئه‌وروپا. گوتیشی بۆیه ئه‌م داوایه ده‌کات تاوه‌کو دۆخێـکی گونجاو بێته ئاراوه بۆ سـازدانی وتووێژ له‌گه‌ڵ حکومه‌تی ئۆکرانیا.
هاوکات پـوتن ڕه‌خنه‌ی له ده‌سه‌ڵاتدارانی کیێڤ گرت له‌سه‌ر قه‌یرانه‌که و تاوانباری کردن به‌وه‌ی به کوده‌تا ده‌سه‌ڵاتیان گرتووه‌ته ده‌ست و هه‌روه‌ها نه‌یانتوانیوه که‌سانی ڕاستڕه‌و و نه‌ته‌وه په‌ره‌ست چه‌ک بکه‌ن. گوتی ده‌بێت کێشه‌که به زووترین کات چاره‌سه‌ربکرێت. و به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو هاوڵاتیانی ئۆکرانیا له‌به‌ر چاو بگیرێت.
جوداخوازانی سه‌ر به ڕووسیا له هه‌رێمی دۆنێتسک ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ڕێـکه‌وتی 11 ی مانگی پـێنجیان ده‌سـتنیشـانکردووه بۆ به‌ڕێوه‌چوونی ڕیفراندۆمێـک که تیایدا داوا له دانیشـتوانی هه‌رێمه‌که ده‌کرێت به ئه‌رێ یان نه‌رێ ده‌نگ بده‌ن بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێـکی سه‌ربه‌خۆ به ناوی کۆماری گه‌لی دۆنێفسک.
دێنیس پـوشیلین ڕێبه‌ری جوداخوازانی هه‌رێمی دۆنێتسک، له باره‌ی داواکه‌ی پـوتن به ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی ڕۆیته‌رزی گوت ئه‌وان تاووتوێی داواکه‌ی پـوتن ده‌که‌ن. گوتیشی ئه‌وپه‌ڕی ڕێزیان بۆ سه‌رۆکی ڕووسیا هه‌یه.